عەلی عەدنان و ئۆدینێزی جیادەبنەوە
یانەی ئۆدینێزی ئیتاڵی بڕیاریداوە بۆندی عەلی عەدنان یاریزانی عێراقی ھەڵبوەشێنێتەوە.
رۆژنامەکانی ئیتاڵیا دووپاتیان کردەوە، بەھۆی پێشکەش نەکردنی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەی وپشت پێنەبەستنی فڕانچیسکۆ گیدۆلینی راھێنەری لە یارییەکانی رابردووی کالچیۆ، سەرۆکی یانەکە بڕیاریداوە دەستبەرداری عەلی عەدنان ببێت، ئەمە لەکاتێکدا، ئۆدینێزی سەمیر سانتۆسی یاریزانی بەڕازیلی ھێناوەتە ریزەکانی و لەشوێنی یاریزانە عێراقییەکە یاری دەکات.
عەلی عەدنان لەساڵی ۲۰۱٥ دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە یانەی تشایکۆرا ریزا سپۆری تورکی پەیوەندی بە یانەی ئۆدینێزی ئیتاڵی کرد و خاوەنی تەنھا یەک گۆڵە کە ورزی رابردوو تۆماریکرد.
لوقمان عەلی
