سبە پاڵەوانی خولی یانە پلە دووەکان ئاشکرا دەبێت
سبەی یاری کۆتایی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان لە نێوان ھەردوو یانەی سەید سادق و کفری ئەنجام دەدرێت وپاڵەوانی خولەکە ئاشکرا دەبێت.
سبەی کاتژمێر یەک و سی خولەک لە یاریگەی خۆی یانەی سەید سادق پێشوازی لە یانەی کفری دەکات.
دەستنیشانکردنی یاریگەی سەید سادق بەپێی تیروپشک بوو کە لە بارەگای فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی کوردستان راکێشرا وبۆ یارییەکەی سبەیش ھەردوو یانە ھەوڵی دەستخستنی یەکەم ناسناوی خۆیان لە خولی پلە دوو دەدەن و ھاوکاتیش، ھەردوو یانە سەرکەوتنیان بۆ خولی یانە پلە یەکەکاای وەرزی داھاتوو مسۆگەر کردووە.
لوقمان عەلی
