گۆارین خولی چینی ھاوشێوەی خولی ئیسپانی و ئیتالییە

گۆارین خولی چینی ھاوشێوەی خولی ئیسپانی و ئیتالییە
گۆارین خولی چینی ھاوشێوەی خولی ئیسپانی و ئیتالییە
فریدی گوارین یاریزانی کۆلۆمبی و پێشووی یانەی ئەنتەر میلانی ئیتالی و ئێستا یانەی شینوای چینی کەوا لە خولی وڵاتی چین یاری دەکات ئەو رایگەیاند کەوا خولی کالچۆ ھاوشێوەیە لەگەڵ خولی چینی کە مانگی ٦ی ساڵی ڕابردوو ریزی یانەکەی جێھێشتووە ، گوارین بۆ پێگەی سینۆی چینی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا کە ماوەیەکی زۆر لە ریزی یانەی ئەنتەر میلان یاری کردووە خۆشەویستی زۆری بۆ یانەکە ھەیە ، بەڵام ئەو لە رووی دەروونیەوە پێویستی بە گۆڕانکاری ھەبووە بۆیە ریزی یانەکەی جێھیشتووە گوتیشی یاری کردن لە خولی چینی بۆمن تاقیی کردنەوەیەکی تازەیە ئەم خولەش خولێکی بەھێزە ھاوشێوەیە لەگەڵ خولی ئیتالی گوتیشی ئاستی لە خولی ئیسپانی کەمتر نییە ئەم خولەش بە ھێنانی یاریزانانی بیانی و ڕاھێنەرانی بیانی بەھێز بووە.
کارزان کانەبی
Top