تا ئێستا بەشداری كردنی هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ لە خولی نایابی عێراق یەكلاكەیی نەبیتەوە

تا ئێستا بەشداری كردنی هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ لە خولی نایابی عێراق یەكلاكەیی نەبیتەوە
ئەمرۆ دووشەممە دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و یانەی هەولێر و زاخۆ، هەر سێ لایەن ئەم بەیانامەیان دەركرد.
بەیانامە
ئەمرۆ سێشەممە 20-12-2016 لە بارەگای یانەی هەولێر شاندی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەسەرۆكایەتی عەلی جەبار لەگەڵ دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بەسەرۆكایەتی د.عەبدوڵڵا مەجید و سەرۆكی یانەی زاخۆ عەبدولوەهاب محەمەد و سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوە.
لەم كۆبوونەوەیە شاندی یەكێتی تۆپی پێی عێراق داوای لێبوردنی جەماوەر و بەرپرسانی شاری نەجەف-یان بۆ خەڵكی كوردستان گواستەوە بەهۆی ئەم رووداوانە و بێ رێزیە لە یارییەكەی هەولێر و نەجەف روویدا، ئەم شارە خاوەنی پەیوەندییەكی مێژووین.
زۆربەی كێشەكان چارەسەر كرا، كە خزمەت بە تۆپی پێی عێراق بكات و پێشخستنی گیانی بەرزی وەرزشی بۆیە بریاردرا، سێ یاری هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێ دوابخرێت، بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی مەشقەكانیان و گفتوگۆكردنی هەردوو یانە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان و دەستەی هاندەران و یاریزانان بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا هەردوو یانە بریاری كۆتایی خۆیان لەسەر بابەتی یاریكردن لە خولی نایابی عێراق بدەن.
وهەروەها لەم ماوەیەدا یەكێتی تۆپی پێی عێراق چەند بریارێك دەربكات لە ئەگەری دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە رەفتارانە لە یاریگاكانی عێراق تووشی سزای قورس دەبن لەگەڵ تەواوبوونی دەرچوونی بریارەكان یاخود سزایەكان بەسەر هەموو یانە بەشداربووەكان دابەش دەكرێت.

جێگەی باسە هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ تا ئێستا بریاری یەكلاكەرەوەیان نەداوە سەبارەت بە گەرانەوەیان بۆ خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێ.
رێبین رەمزی
Top