ڤان گاڵ دەچێتە فەرەنسا

ڤان گاڵ دەچێتە فەرەنسا
ڤان گاڵ دەچێتە فەرەنسا
دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو لویس ڤان گاڵی ھۆڵەندی ڕاھێنەری یانەی مان یونایتد ئەرکی مەشقدانەوەی لەگەڵ یانەی شەیتانە سورەکان بە کۆتایی ھات، لە دوای ئەمەیش لەگەڵ ھیچ یانەیەک رێک نەکەوتووە، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسیش بەھۆی ئەنجامەکانی کە وەکو پێیوست نەبووە لە خولی فەرەنسی یەکەمی ریزبەندی یانەکانیشی لەدەستداوە لەم وەرزە بۆیە بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بیر لەوە دەکەنەوە کەوا لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەرکی مەشقدانەوەی تیپەکە بە لویس ڤان گاڵ بسپێرن بۆ باشترکردنی ئەنجامی تیپەکەی لە خولی فەرەنسی و یانە پاڵەوانی ئەوروپا ، چونکە ڕاھێنەری ئیسپانی ئۆنای ئیمری نەیتوانیوە لە خولی فەرەنسی دڵی ھاندەرانی تیپەکە خۆش بکات، ھەرچەندە خاوەن کۆمەلێک ئەستێرەیە لە ریزی یانەکە.
کارزان کانەبی
Top