سەیدسادق گرفتی دارایی ھەیە
دوای ئەوەی کوڕانی یانەی سەید سادقی دەڤەری شارەزوور دواجار کۆتاییان بەو خەونە ھێنا کە ١٥ ساڵە بۆی تێدەکۆشن توانیان بە ھەوڵ و ماندبوو بوونی یاریزانان و دەستەی ڕاھێنەران و ھاندەرانیان خۆیان بگەینە ریزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان ، بەڵام یانەکە گرفتی دارایی ھەیە بۆیە داوا ھاوکاری لەلایەنی پەیوەندار دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن درێژە بە ئەنجامە باشەکانیان بدەن،لەم بارەشەوە نزارئەسعەد ڕاھێنەری یانەی سەید سادق بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە گرفتی دارایمان ھەیە کە ئەویش پێویستی بە ئاوەر لێدانەوە ھەیە لەلایەن بەرپرسانی شارەکەمان و خەڵکی دڵسۆز ، چونکە ئێمە ئەمساڵ بە شێوی خۆش بەخش یارییەکانمان ئەنجامداوە جگە لەوەش یاریزانانی ئێمە مووچەیەکی زۆر رەمزییان پێدراوە سەڕەرای ئەوەش چەند مانگێکە مووچەکانیان وەرنەگرتووە ئەوەش گرفتە بۆ ئێمە ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات و کەس ھاوکاری تیپەکەمان نەکات ئێمە وەکو ستافی ڕاھێنەران ناتوانین بەشداری یارییەکانی وەرزی نوێ بکەین لە خولی پلە یەک وەکو ڕاھێنەر بۆیە ھەرچی زووە پێویستیمان بە ئاوەر لێدانەوە ھەیە .
کارزان کانەبی
