پێویستە گرنگی بەتوانای یاریزانانی کورد بدرێت
پێویستە گرنگی بەتوانای یاریزانانی کورد بدرێت
شاری ھەولێر خاوەنی چەندین کچە یاریزانی فوتساڵە لەسەر ئاستی کوردستان کە پاشە رۆژێکی پرشنگدار لە چاوەڕوانی ئەم یاریزانانە کە دەتوانن لە یانەکانی تریش سوود لە تواناکانیان وەربگێریت بەھۆی کەمی تیپی فوتساڵ لە شارەکە، یەکێک لەم کچە یاریزانانەش گوڵستان تەحسینە ئەو نازناوی گۆڵکاری خولی پلە یەکی فوتساڵی کوردستانی بردەوە لەگەڵ یانەی زانکۆی جیھان پێشووتریش بۆ ھەریەک لە یانەکانی ئافرەتانی ھەولێرو قەلا یاری کردووە ئەمساڵیش لە خولی پلە یەک یاری بۆ یانەی زانکۆی جیھان کردووە نازناوی خولی پلە یەکەکانیشی لەگەڵ تیپەکە بەدەستھێناوە،جگە لە تیپەکانیش یاریزانی فوتساڵی ھەڵبژاردەی ھەولێر بووە لە سەرئاستی پەروەردە گشیتەکانی ھەرێم بەشداری یارییەکانی فوتساڵی کردووە ناوبراو لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٨ی ھەولێرە ئێمەش لەنزیکەوە چەند پرسیارێکمان ئاراستەی کرد لەسەر ژیانی وەرزشیی ئەویش وەڵامی پرسیارەکانی گۆڤاری گوڵان-ی دایەوە.
دیمانە: کارزان کانەبی
*ئاستی یاری تۆپی فوتساڵ چۆم دەبینی کە ساڵانە یەک خوڵتان بۆ دەکرێتەوە؟
- ساڵانە خولی تۆپی پێی فوتساڵی کچان لە کوردستاندا زۆر بە خراپی دەکرێتەوە من وەک یاریزانێک ھیچ لێ ڕازی نییمە ، بەھیوای ئەوەین کاری باشترمان بۆ بکەن.
*ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی کەم تا چەند دەبێتە ھۆکار ئەوەی ئاستی ئەم یارییە بەرەووپێش نەچێت؟
-خۆی کەمی ئەنجامدانی خول و پاڵەوانیەتی دەبێتە ھۆی ئەوەی کە یایزانان و یانەکانیش نەتوانن ئاستی ڕاستەقینەی خۆیان پێشکەش بکەن و بەرەووپێش بچن ئەوەش گرفتە بۆ تیپەکان و یاریزانان.
*پێت باشە چی بکرێت بۆ ئەوە یاری تۆپی فوتساڵ بەرز بێتەوە؟
-گرنگی بەتوانای یاریزانانی کورد بدرێت
گرنگی بەتوانای یاریزانانی کورد بدرێت و بەردەوام خوڵ و پاڵەوانیەتیان بۆ بکرێتەوە گرنگی زیاتر بە توانای کچە یاریزانانی کورد بدرێت تا ئێمەش شان بەشانی کوڕان یاری بکەین بۆیان بسەلمێنن کە کچانیش لە توانای ھەیە یاری بکەن.
*گرفتی ئەم یارییە لە چی دەبینی؟
-نەبوونی پاڵەوانیەتی بەردەوام بۆ ئەوەی یاریزانان بەردەوام سوودی لێ ببینن، جگە لەوەش نەبوونی توانای دارایی پێویست و گرفتی یاریگاو چەندین کیشەی تریش ئەوانە ھەمووی گرفتن لەم یارییە.
*ھیچ یانەیەک گرێبەستی پێشکەش کردووی؟
-پیشووتر بۆ یانەی ئافرەتانی ھەولێرو قەڵای تورکمانی یاریم کردووە و دواتریش بۆ زانکۆی جیھان یاریم کردووە، ئێستاش یانەی زانکۆی جیھانم جێھێشتووە چونکە ئێستا یانەی گازی باکور گرنگی بەمن دەدەن بەنیازم گرێبەستیان لەگەڵ بکەم .
*بەنیازی چی بۆ داھاتووی خۆت؟
-ھەموو ھەولێکم داوە بۆ ئەوەی بگەمە ریزی ھەڵبژاردەی عێراق وەکو کچە کوردێک خزمەت بکەم.
*وەکو کچە کوردێک لەگەڵ ئەوەی یانەکانی کوردستان پشت بەتواناکانی ڕاھێنەر و یاریزانی ببەستن؟
-نەخێر لەگەڵ ئەوە نیم چوونکە ئەوان مافی یاریزانەکانی خۆمان دەخۆن و وەکو بینییمان لە خولی عێراق لە یاری ١١ یاریزانی تۆپی پێی نەمتوانی بەشداری بکەم بەھۆی یاریزانی بیانی لە یانەکان .
*لە خێزانەکەت بەتەنیا وەرزشوانی ؟
-تەنیا بەخۆم یاریزانم و حەزی وەرزشیم ھەیە، بەڵام ئەوان زۆر ھانیشم دەدەن زۆر سوپاسیان دەکەم.
*داواکاری و پێشنیاریت بۆ لایەنی بەرپرس؟
-ھیوادارم گرنگی بە وەرزشی کچان بدەن و خولی زۆریشمان بۆ بکەنەوە بۆ ئەوەی یانەکانیش زیاتر بەرەوو پێشبچن لە یارییە وەرزشیەکان.
*بەھیوای ئەوەی نیت ھەڵبژاردەی کوردستان دابمەزرێ و تۆش یەکێک بیت لە یاریزانەکانی ئەم ھەڵیژاردەیە؟
-بەھیوای ئەوەم ئەم ھەڵبژاردەیە دابمەزرێ ئەوە خەونی من و زۆربەی کچە یاریزانە کوردەکانی ترە ئەوە ھیوای منە کە یاریزانی وڵاتەکەم بکەم و درێسی وڵاتەکەم بپۆشم.
*خەونی وەرزشیت چییە ؟
-بەھیوای ئەوەم ببەم بە باشترین یاریزانی کوردستان و عێراق لە یاری فوتساڵ.
*لە ھەڵبژاردەی عێراق داواکراوی؟
-بەلێ لە ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق بانگەشت کراوم.
*ھیواو ئاواتت لەم یارییە چیە؟
-بەھیوای ئەوەم ساڵانە بتوانم نازناوی گۆڵکاری خولەکانی کوردستان و عێراق بەدەست بێنم بۆ خۆم.
*بەکام یاریزانی جیھانی و ناوەخۆی سەرسامیت؟
-لە ئاستی جیھان بە ئاستی لیونێل میسی و لە ئاستی کوردستانیش بە فەرحان شوکری یاریزانی یانەی ھەولێر.
*ئەگەر شتێکت ماوە لە کۆتایدا؟
-زۆر سوپاسی گۆڤاری گوڵان دەکەم کە ئەوان بەردەوامن لە خزمەت کردنی بواری وەرزشی و بەسەرکردنەوەی یاریزانانی شارەکانی کوردستان، زۆر سوپاسی خانەوادەکەشم دەکەم کە ئەوان ھۆکارن بۆ ئەوەی من بەردەوام بم لە وەرزش کردن.
فۆتۆ/ سانی ناسح
