گۆڤارێکی ئەمێرکی دوای ٥۰ ساڵ ناسناوێک دەبەخشێتەوە کلای

گۆڤارێکی ئەمێرکی دوای ٥۰ ساڵ ناسناوێک دەبەخشێتەوە کلای
گۆڤارێکی ئەمێرکی دوای ٥۰ ساڵ ناسناوێک دەبەخشێتەوە کلای

گۆڤارێکی ئەمێرکی بڕیاریدا دوای ٥۰ ساڵ ناسناوی باشترین وەرزشکاری ئەمێرکا بۆ ساڵی ۱۹٦٦ بە محەمەد عەلی کلای بۆکسێنەری کۆچکردوو ببەخشێتەوە.
گۆڤاری زا رێنج ماگازینی ئەمێریکی بڕیاریدا ناسناوی باشترین وەزرشکاری ئەمێریکی ببەخشێتەوە بۆکسێنەر موحەمەد عەلی کلای دوای ئەوەی ئەو گۆڤارە رازی نەبوو ئەو ناسناوە بداتە پاڵەوانە کۆچکردووەکەی ئەمێریکا بەھۆی ئەنجامنەدانی خزمەتی سەربازی و بەشدارینەکردنی لە شەڕی ڤێتنام.
گۆڤارە ئەمێرکییەکە دوای پەنجا ساڵ لە بڕیارەکەی پاشگەزبۆوە و ناسناوی باشترین وەرزشکاری ئەمێرکی ساڵی ۱۹٦٦ بەخشییە کلای دوای ئەوەی پاڵەوانەکەی ئەمێریکا لە ساڵی ناوبراوو لە پێنج رکابەری کێشی قوڕس سەرکەوتنی تۆمار کرد.
موحەمەد عەلی کلای لە ساڵی ۱۹٨۱ وازی لە یاری بۆکسێن ھێنا و بۆ ماوەی ۱۰ ساڵ دووچاری نەخۆشی ھات و بەھۆیەوە لە مانگی شەشی ئەم ساڵ ماڵئاوایی لەژیان کرد.
لوقمان عەلی
Top