بایرن کار بۆ دوای ئەلۆنسۆ دەکات
دوای ئەوەی وادەی رۆیشتنی جابی ئەلۆنسۆی ئیسپانی لە ریزی یانەی بایرین موینشن ئاشکرا کرا بوو کە بڕیارە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ ریزی یانەی باڤاری جێ بھێلێت ، بۆیە ئیدارەی یانە ئەڵمانیەکەش بیر لە شوێنگرەوەی ئەم یاریزانە دەکەن لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨، ئیدارەی بایرین ژمارەیەک یاریزانی دەستنیشان کردووە وەکو شوێنگرەوەی بۆ یانە باڤارییەکە ، رۆژنامەکانی وڵاتی ئەڵمانیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا کارگێری یانەی میونخ ھەریەک لە یاریزانان فیگلی ئەستێرەی یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانی کە ئەو یەکێکە لە یاریزانە بەھێزەکانی ھڵی ناوەڕاست لە خولی ئەڵمانیا ھە بە ھۆی ئاست بەرزیشەوە لۆفی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بانگەشتی کردووە بۆ ریزی ھەڵبژاردەی ووڵاتەکەی گرێبەستەکەی لەگەڵ دۆرتمۆند تاکو ساڵی ٢٠١٩یە بۆیە بایرن ئەمساڵ ھەوڵی دا بۆ ڕازی کردنی بەڵام دۆرتمۆند گرێبەستی نوێ کردەوە، جگە لەمەش یانە ئەڵمانیەکە چاوی لەسەر دوو یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانە ئەوانیش ھەریەک لە یاریزانان ڤێراتی ئیتالی کە ئەویش یەکێکە لە یاریزانە بەتواناکانی ھێلی ناوەڕاست لەسەر ئاستی ئەوروپا ئاستێکی بەرزی ھەیە لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیتالیا گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانە فەرەنسیەکە تاکو ساڵی ٢٠٢١ بۆیە بایرین لەرێگەی ئەنچلۆتی ڕاھێنەر دەیەوێت ئەم یاریزانە پەڵکێشی ریزی یانەکەیان بکەن بەھۆی ئەو پەیوەندییە بەھێزەکەی کە لەگەڵ یاریزان ڤێراتی ھەیەتی ، جگە لەم یاریزانەش ئەنچلۆتی چاوی لەسەر رابیۆی یاریزانی یانەی پاریسە کە ئەو تەمەنی تەنیا ٢١ ساڵە وخاوەن ئاستێکی بەرزە لەگەڵ یانە فەرەنسیەکە کە چەندین یانە چاوی لەسەر تواناکانی ئەم یاریزانە لاوەیە بۆیە ئیدارەی بایرین دەیەوێت بە زووترین کات ڕازی بکات بۆ ھێنانی بۆ وڵاتی ئەڵمانیا.
کارزان کانەبی
