شاندێكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق سەردانی شاری هەولێر دەكات
شاندەكەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق پێكهاتووە لە (عەلی جەبار) جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و ئەندامانی یەكێتیەكە (كامل زەغیر، یحیی زەغیر، فالح موسا، یحیی كەریم) و (محەمەد خەلەف) بەرپرسی راگەیاندنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و (عەلی ئەسەدی) سەرۆكی دەستەی كارگێری یانەی كارەبا.
ئامانجی شاندەكە چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەم كێشەیە و پاشگەزبوونەوەی هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ لە بریاری كشانەوەیان لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێ.
چاوەروان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو شاندێك لە وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراقیش سەردانی شاری هەولێر بكات و هەروەها لە شاری نەجەف شاندێكی گەورە سەردانی شاری هەولێر دەكەن بەمەبەستی پێشكەش كردنی داوای لێبوردن و چارەسەركردنی ئەم بابەتە، كە لە یاری هەولێر و نەجەف روویدا.
رێبین رەمزی
