یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بریارێكی گرنگی دا
1- ئاگاداری سەرجەم ناوبژیوانان، كە یارییەكانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بەرێوە دەبن دەكەینەوە، كە هەفتەیەك پێش دەستپێكردنی یارییەكانی قۆناغی دووەمی خولەكە، تاقیكردنەوەی ڤیدیو تێست-یان بۆ ئەنجام دەدرێت.
ئەم تاقیكردنەوەیە لە شارەكانی خۆیان ئەنجام دەدرێت و هەر ناوبژیوانێك یەك جار تاقیكردنەوەی ڤیدیۆ تێست-ی بۆ ئەنجام دەدرێت.
2- بانگهێشتكردنی ناوبژیوان دارا جەلال بۆ ئامادەبوون لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لقی سلێمانی، بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەگەڵ جێگری سەرۆكی یەكێتیەكەمان و سەرۆكی لێژنەی ناوبژیوانانی شاری سلێمانی.
كۆبوونەوەكە رۆژی دووشەممە (19-12-2016) كاتژمێر 3:30 خولەكە ئەنجام دەدرێت.
3- ئاگاداری سەرجەم یەكێتی تۆپی پێی لقی شارەكانی كوردستان دەكەینەوە، كە بەهیچ شێوەیەكی هەماهەنگی یان هاوكاری لەگەڵ یەكێتی ئەكادیمیای نێودەوڵەتی بۆ قۆتابخانەكان ناكرێت لە رووی دابینكردنی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیاران بەپێی نووسراوی ژمارە (144) لە بەرواری (20-11-2016) بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش-ی كوردستان.
4- بەهۆی ئامادەنەبوونی پیاوانی پۆلیس لە یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و پێشمەرگەی هەولێر لە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێ.
بریاردرا:
أ-غەرامكردنی یانەی هەولێر بە بری (250.000) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.
ب- یاری داهاتووی یانەی هەولێر بەرێوە ناچێت تاوەكو پارەكە رادەستی یەكێتیەكەمان نەكرێت.
ج – ئاگاداری كۆتایی یانەی هەولێر دەكەینەوە، بۆ كۆنترۆلكردنی هاندەرانیان.
5- دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە نێوان یانەكانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان لە رۆژی (17-12-2016) تاوەكو (27-12-2016) دەبێت. بەمەرجێك یاریزان دەبێت دەستبەرداربوونی لە یانەكەی وەربگرێت بۆ ماوەی 10 رۆژ.
6- یارییەكانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ ماوەی سێ هەفتە رادەوستێت لە بەرواری (5-1-2017) یارییەكانی قۆناغی دووەم دەست پێ دەكاتەوە.
7- هەر یانەیەكی بەشداربووی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆی هەیە، پێنج یاریزان لە لیستی ناوی یاریزانانی یانەكە زیاد بكات.
8- لە یاری كۆتایی خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێ لە نێوان هەردوو یانەی ( سەیدسادق و كفری) لە رۆژی پێنجشەممە (22-12-2016) كاتژمێر 1:30ی پاش نیوەرۆ لە یاریگەی (سەیدسادق) ئەنجام دەدرێت.
دوای ئەنجامدانی تیروپشك لە نێوان هەردوو یانە بە ئامادەبوونی نوێنەری هەردوو یانە لە بارەگای یەكێتیەكەمان.
هەرچەندە یەكێتیەكەمان پێشنیاری كرد یارییەكە لە یاریگەی هەڵەبجەی شەهید ئەنجام بدرێت، بەڵام نوێنەری هەردوو یانە ئەم پێشنیاریان رەتكردووە و داوایان كرد تیروپشك ئەنجام بدرێت بۆ دەستنیشانكردنی یاریگای یاری كۆتایی.
رێبین رەمزی
