هەولێر و زاخۆ ئەمرۆ خۆیان یەكلایی دەكەنەوە

هەولێر و زاخۆ ئەمرۆ خۆیان یەكلایی دەكەنەوە
ئەمرۆ كاتژمێر 5ی ئێوارە لە بارەگای پارێزگاری هەولێر كۆبوونەوەیەكی گرنگ و چارەنووسساز ئەنجامدەدرێت، بەمەبەستی بریاردان لەسەر كشانەوەی هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ لە خولی نایابی عێراق دەدرێت.
لە كۆبوونەوەی ئەمرۆ هەریەكە لە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك و د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆكی یانەی هەولێر و عەبدولوەهاب محەمەد سەرۆكی یانەی زاخۆ و عەبدولخالق مەسعود سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و لوئەی ئەلیاسری پارێزگاری نەجەف و چەند كەسایەتیەكی وەرزشی كوردستان بەشداری لەم كۆبوونەوەیە دەكەن، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بابەتی كشانەوەی هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ لە خولی نایابی عێراق.
چاوەروان دەكرێت لەم كۆبوونەوەیە دوا بریار بدرێت.
رێبین رەمزی
Top