یانەی نەجەف سزایەكی قورس درا

یانەی نەجەف سزایەكی قورس درا
ئەمرۆ لێژنەی رێكاری یەكێتی تۆپی پێ عێراق لە كۆبوونەوەی خۆیدا چەند سزایەكی قورسی یانەی نەجەفی دا، كە سزایەكان بەمشێوەیە بوو.
1- سزادانی یانەی نەجەف بە ئەنجامدانی چوار یاری لە دەرەوەی یاریگەی خۆی و بە بێ ئامادەبوونی جەماوەر.
2- ئاگاداری كۆتایی بۆ دەستەی كارگێری یانەی نەجەف سەبارەت، بەو مندالانەی، كە تۆپ دەهێنەوە.
3- یەكێتی تۆپی پێی عێراق پەیوەندی بە نووسینگەی پارێزگای نەجەف دەكات سەبارەت بە پاراستنی یاریگاكان و پاراستنی تیپەكان و ناوبژیوانان.
4- سزادانی حەیدەر جەبار یاریدەدەری راهێنەری یانەی نەجەف بەیاوەری نەكردنی تیپەكەی بۆ یەك یاری.
جێگەی باسە لە یاری هەولێر و نەجەف، چەندین ووتەی نەشیاو بە كورد و پێشمەرگە درا و یانەی هەولێر بریاری كشانەوەی لە خولی نایابی عێراق.
رێبین رەمزی
Top