بە بەڵگەوە دۆسیەكەی فالبۆینا هەڵدرایەوە و بنزیماش هەرەشەی زیندانیكردنی لەسەرە
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی فەرەنسا جارێكی تر دادوەر كەریم بنزیمەی بانگهێشت كردووەتەوە بۆ ئامادەبوون لەبەردەم دادگا ئەوەش لەسەر دۆسییەی یاریزانی هاوڕێی لەهەڵبژاردەی فەرەنسا "ماسیۆ فالبوینا".
هەر بەپێی سەرچاوەكان سەرهەڵدانەوەی ئەو كێشەیەو بانگهێشتكردنی بنزیمە بۆ بەردەم دادوەر، ئەگەر هەیە ئەم جارە بەڵگەی پێویستی لەسەر بخرێتەڕوو، دادوەریش لەسەر ئەو دۆسییەوە زیندانیبكات.
پێشتر كەریم بنزیمە بەئەنجامدانی كاری خراپ لەگەڵ ئەو یاریزانە هاوڕێی تۆمەتباركراو بۆ ئەو مەبەستەش چەند جارێك دادگایی كراو لەریزی هەڵبژاردەی فەرەنساش دوورخراوەتەوە.
hamataqana
