ئیدارەی یانەی شاهانە بۆ كرینی هێرشبەرێك 100 ملیۆن یۆرۆ ئامادە دەكات
سەرچاوەكە جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه پاریس سانجێرمان گفتوگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری گابۆنی یانه‌ی دۆرتمۆند ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام ره‌نگه له گواستنه‌وه‌ی شكست بێنن، چونكه خه‌ونی ئه‌م یاریزانه یاریكردنه به درێسی ریال مه‌درید.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی ریال مه‌درید چاوه‌ڕوانی هه‌ڵگرتنی سزایه‌كه‌ی ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی ئۆبامیانگ ئاماده كردووه، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و نرخه‌یه كه یانه پاریسییه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاماده‌ی كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو دایكی ئۆبامیانگ، ئاشكرای كرد كه كوڕه‌كه‌ی حه‌ز ده‌كات په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات.
هه‌موو ئاماژه‌كان تا ئێستا چوونی ئۆبامیانگ به یانه‌ی ریال مه‌درید په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ی هاوینی رابردوو ئه‌و یاریزانه گرێبه‌ستێكی مانچێسته‌ر سیتی و بایرن میونشن و چێڵسی ڕه‌ت كرده‌وه.
ئۆبامیانگی 27 ساڵ ماوه‌ی دوو وه‌رزه ئاستێكی سه‌رنجڕاكێشی له بۆندزلیگا له‌گه‌ڵ زه‌رده‌واڵه‌كانی دۆرتمۆند پێشكه‌ش كردووه، له ئێستاشدا به 15 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی خولی ئه‌ڵمانیای گرتووه.

hamataqana
