ئەستێرەیەكی ریال مەدرید لە لایەن نێیمارەوە بۆ بارسێلۆنا پێشنیازكراوە

ئەستێرەیەكی ریال مەدرید لە لایەن نێیمارەوە بۆ بارسێلۆنا پێشنیازكراوە
نێیمار دا سیلڤا، یاریزانی به‌رازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ دیمانه‌یه‌كی CNNـی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ حه‌ز ده‌كات مارسیلۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی ریال مه‌درید په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆنا كردبا.

پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌ ڕووه‌ و نێیمار گوتی: هیچ یاریزانێكی ریال مه‌درید هه‌یه‌ كه‌ بته‌وێت له‌ بارسێلۆنا یاری كردبا.

نێیمار له‌ وڵامدا به‌بێ دوودڵی گوتی: به‌ڵێ، حه‌زم ده‌كرد شانبه‌شانی مارسیلۆ له‌ بارسێلۆنا یاریم كردبا.

ئه‌م وڵامه‌ی نێیمار پێشكه‌شكاره‌كه‌ی شۆك كرد مشتومڕێكی زۆری له‌گه‌ڵ نێیمار كرد به‌وه‌ی كه‌ بۆچی سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره‌یه‌ی هاوشێوه‌ی كریستیانۆ، گاریس به‌یل و رامۆس، كه‌چی مارسیلۆی هه‌ڵبژارد.

نێیمار دیسان هاته‌ قسه‌ و ده‌ڵێت: بۆیه‌ مارسیلۆم هه‌ڵبژاردووه‌، چونكه‌ ئه‌و یاریزانه‌ هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویستی منه‌ و ده‌بووه‌ پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ بۆ تیپه‌كه‌مان.



hamataqana

Top