سبەی ھەولێر ڕووبەرووی نەجەف دەبێتەوە
سبەی ھەولێر ڕووبەرووی نەجەف دەبێتەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی١٢ھەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی بڕیارە سبەی ھەینی لە شاری نەجەف لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی ھەولێرو نەجەف ڕووبەرووی یەکتری ببەنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی ھەولێریش ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ورەیەکی بەرزەوە گەشتی شاری نەجەفیان کرد کە بڕیارە یارییەکە سبەی ھەینی لە کاتژمێر٢ی دوای نیوەرۆ بەرێوە بچێت، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەولێر دواین یەکە مەشقیەکانی خۆی لەسەر یاریگای شەھید فەرەنسۆ ھەریری ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بتوانێ بە ئەنجامێکی شایستە بگەرێتەوە پایتەختی کوردستان لە ھەمان کاتیشدا کوڕانی نەجەف دەیانەوێ لەبەردەم ھاندەران و لەسەر خاکی خۆیان سێ خاڵ لە ھەولێرییەکان وەربگرن، یاریزانانی ھەولێریش کە بە پێکھاتەیەکی تۆکمەوە گەشتی نەجەفیان کردەوە نایانەوێ بەدەستی بە تاڵ بگەرێنەوە پایتەختی کوردستان.
