پاڵەوانێتییەکی خێرای شەترەنج لەھەولێر بەڕێوەچوو

پاڵەوانێتییەکی خێرای شەترەنج لەھەولێر بەڕێوەچوو
پاڵەوانێتییەکی خێرای شەترەنج لەھەولێر بەڕێوەچوو
لەیادی فیستیڤاڵی شەترەنجی نێودەوڵەتی کوردستان, بە ئامادەبوونی ئازاد سابیر دیبەگەیی سەرۆکی یەکێتی شەترەنجی کوردستان و ئەسعەد ئیسماعیل رێکخەری نێودەوڵەتی و دلزار حەمە ساڵح سەرۆکی یانەی شەترەنجی خانزاد و ژمارەیەکی زۆری شەترەنجزانی کوروکچ, یانەی شەترەنجی خانزاد خولێکی خێرای شەترەنجی لە شاری ھەولێر کردەوە کە ٤٨ شەترەنجزانی کور و کچ بەشدارییان تێداکرد.
ئەم پاڵەوانێتییە کە لەلایەن یەکێتی نێودەوڵەتی شەترەنجەوە FIDE تۆمار کراوە, کە بە سیستمی سویسری ٩ جەولە بە کاتی (٣) خولەک و زیاد کرنی (٢) چرکە بو ھەر جولەیەک, و بەناوبژیوانێتی ھەریەک لە ئەسعەد ئیسماعیل عەلی عەبدولڵا, دڵپاک عەلی, دەنز فایق.
جێی باسە ساڵانە یانەی شەترەنجی خانزاد بەھەماھەنگی لەگەڵ پەیمانگای کاپابلانکا و یەکێتی شەترەنجی کوردستان, فیستیڤاڵێیک نێودەوڵەتی شەترەنجی لە ١٢/١٢ رێکدەخست و ژمارەیەکی زۆر لە شەترەنجزانانی بیانی بەشد\ارییان تێدا دەکرد و دوا فیستیڤاڵیش نزیکەی ٢٠ وڵات بەشداربوون کە ٨ گراندماستەری شەترەنجی تێدابوو, ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی شەترەنجی کوردستان و عێراق ئەو ژمارە زۆرە لە پاڵەوانێتییەکدا بەشدار بن, وە بەشاھێدی یەکێتی شەترەنجی نێودەوڵەتیش یەکێک بووە لە پاڵەوانێتییە سەرکەوتووەکانی شەترەنج لە جیھان, بەڵام بەھۆی ئەو بارودۆخەوە نەتوانراوە فیستیڤاڵەکە بەردەوام بێت، لەم یادەشدا ئەم پاڵەوانێتییە رێکخرا کە ئەمەی خوارەوەش ئەنجامی کۆتاییەکە بوو:
*ئاستی کوڕان:
عیسا محێدین پلەی یەکەم
حوسێن عەلی حوسێن پلەی دووەم
کاردۆ ئاکۆ پلەی سێیەم
*ئاستی کچان:
سارا مەسعود پلەی یەکەم
لەنیا سەڵاح پلەی دووەم
کازێوە سەڵاح پلەی سێیەم
کارزان کانەبی
Top