سبەی زاخۆ ڕووبەرووی نەفت دەبێتەوە

سبەی زاخۆ ڕووبەرووی نەفت دەبێتەوە
لە خولی نایابی عێراق
سبەی زاخۆ ڕووبەرووی نەفت دەبێتەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە ھەفتەی ١٢ھەمی قۆناخی یەکەمی خولەکە بڕیارە سبەی پێنج شەممە لە درێژەی یارییەکانی خولەکە ژمارەیەک ڕووبەرووبوونەوە لە نێوان یانەکان بەرێوە بچێت، یانەی زاخۆ لەسەر یاریگای خۆی بەبێ ئامادەبوونی ھاندەرانی وەرزشیی ڕووبەرووی یانەی نەفتی شاری بەغداد ببێتەوە بۆ ئەم یارییەش یانەی زاخۆ ئامادەکاری باشی کردووە بۆ ئەوەی بتوانێ سەرکەوتنی دووەم لەسەر یەک تۆماربکات، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک بیری سەرکەوتنی لە دەستدابوو، لە دوای رۆیشتنی ڕاھێنەری یانەکەش زاخۆ ئێستا مەشقی یانەکەی ڕادەستی ئەحمەد والی کردووە بۆیە زاخۆییەکان بۆ ئەم یارییە کە دوور لە چاوی ھاندەرانیان یاری دەکەن بە ھیوای ئەوەن بتوانن سێ خاڵی یارییەکە لەسەر حسیابی یانەی نەفت بەدەست بھێنن، یانەی نەفتیش دەیەوێت دووری ھاندەرانی زاخۆ بە ھەلێکی باش بزانێ بۆ ئەوەی بتوانێ سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆی یەک لای بکاتەوە یارییەکەش لەکاتژمێر ٢ی دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
ئەمەش خشتەی یارییەکانی سبەی پێنج شەممەیە
حوسێن-زەورا
حدود-سەماوە
نەفتی میسان-کەرخ

Top