سێ یاریزانی پێشەگەر لە یانەكانیان دوورخرانەوە

سێ یاریزانی پێشەگەر لە یانەكانیان دوورخرانەوە
پێش تەواوبوونی یارییەكانی قۆناغی یەكەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان سێ یانە یانە یاریزانە پیشەگەرەكانی خۆیان دوورخستەوە و هەوڵ دەدەن لە قۆناغی دووەم یاریزانی تری پیشەگەر بهێنە ریزەكانیان.
لەم وەرزە تا ئێستا 14 یانەی بەشداربوو لە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان گرێبەستیان لەگەڵ 24 پیشەگەر لە رەگەز جیاوازەكان مۆركردووە، كە یاریزانەكان خۆیان لە (گۆڵپارێز، هێڵی بەرگری، هێڵی ناوەراست، هێڵی هێرشبەر) دەدۆزێتەوە، بەڵام بەهۆی ئاستخراپی یانەكان بریاری دوورخستنەوەی یاریزانەكانیان داوە.
یانەی هەندرێن بەفەرمی بریاری دا دەستبەرداری یاریزانی پیشەگەری عێراق (رائید نەسیف) بێت، كە ئەم یاریزانە لە كۆی شەش یاری تەنیا (15) خولەك یاریكردووە بەهۆی ئاست خراپی ئەم یاریزانیان دوورخستەوە و هەروەها گۆڵپارێزی پیشەگەری سوری(عەگید موسا) دوای تەواوبوونی یارییەكانی قۆناغی یەكەم بەفەرمی ریزی یانەكەی جێهێشت و رووی لە هاندەران كرد، عەگید موسا لە هەر شەش یاری یانەكەی ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و لە دوا یاری خۆی كاپتنی تیپەكە بوو، چاوەروان دەكرێت یانەی هەندرێن لە قۆناغی دووەم پشت بە گۆڵپارێز بارزان یوسف ببەستێت، كە لە ماوەی رابردوو بەهۆی پێكان ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووركەوتەوە.
یانەی زێرەڤانی بەفەرمی بریاری دا دەستبەرداری یاریزانی پیشگەری هۆڵەندی (جویل عومەری) بێت بەهۆی دابەزینی ئاستی یاریزانی ناوبراو و هەروەها كێشەی خێزانی هەبوو.
جویل عومەری لە 3 یاری وەكو یاریزانی سەرەكی یاری كرد و لە دوو یاریش یاریزانی یەدەگ بوو و تەنیا یەك گۆڵی تۆماركرد بەرانبەر یانەی هەولێر.
بەپێی سەرچاوەیەكی نزیك یانەی سیروانی نوێ بەنیازە دەستبەرداری یاریزانی پیشەگەری عێراقی (مستەفا مەحمود نەعمە) بێت، ئەم یاریزانە لە دوو وەرزی رابردوو گۆڵكاری یانەكە بوو، بەڵام لەم وەرزدا ئاستێكی خراپی پێشكەش كردووە و تا ئێستا هیچ گۆڵێكی تۆمارنەكردووە بەهۆی دروستبوونی كێشە لە هێڵی هێرشبەر و گۆڵتۆمارنەكردن یانەكە بیرلەوە دەكاتەوە دەستبەداری ئەم یاریزانە ببێت و یاریزانێكی تر لە هێڵی هێرشبەر بهێنێتە ریزەكانی.
یانەی هەولێر بەفەرمی یاریزانی (مستەفا ئەحمەد) وەكو یاریزانی پیشەگەری دووەم لە تیپەكەی تۆماركرد بۆ سوود وەرگرتنی لەم ئەزموونی ئەم یاریزانە و چاوەروان دەكرێت لە یارییەكەی رۆژی پێنجشەممە بەرانبەر یانەی پێشمەرگەی هەولێر یاری بكات.
رێبین رەمزی
Top