شەیتانەکان بیر لە ھێنانی کاڤانی دەکەنەوە

شەیتانەکان بیر لە ھێنانی کاڤانی دەکەنەوە
شەیتانەکان بیر لە ھێنانی کاڤانی دەکەنەوە
یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی ھەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەدینسۆن کاڤانی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ڕازی بکات بە ھاتنە ریزی یانەی شەیتانە سورەکان بۆ بەھێزکردنی ھێلی ھێرشبردنی تیپەکە، رۆژنامەکانی ووڵاتی بەریتانیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا ئیدارەی مان یونایتد ھەوڵی زۆر دەدات بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە ڕازی بکات لە یاری کردنی لە ریزی یانەی مان، بەڵام تاکو ئێستا نە ئیدارەی پاریس سان جێرمان نە کاڤانیش ھیچ قسەیەکیان لەسەر رۆیشتنی نەکردووە بۆ ئەم یانەیە، پێش بینیش دەکرێ خۆزی مۆرنیھۆی ڕاھێنەری یانەی مان یونایتد لە ژێرەوە ھەوڵی بۆ ئەم کارە دابێ چونکە ئێستا تیپەکە تەنیا گرفتی گۆڵ کردنی ھەیە لە خولی ئینگلیزی.
کارزان کانەبی
Top