ھەندرێن چاوی لە چوارگۆشەی زێرینە
یانەی وەرزشیی ھەندرێن ئەمساڵ بە پێکھاتەیەکی لاو و ستافێکی ڕاھێنەری نوێ بەشداری وەرزی نوێ خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە لە کۆمەڵەی دووەم شان بەشانی شەش یانەی تر شەڕی بەدەستھێنانی پلێتێکی چوارگۆشەی زێرین دەکات وئەنجامەکانیشی وەکو پێویستە لەم خولەکە، لەبارەی ئاستی تیپەکەش دکتۆر تەھا قادر ڕاھێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی ھەندرێن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئامانجی ئێمە لەم وەرزە گەیشتنە بە یارییەکانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستانە، پێکھاتەی تیپەکەشمان جێگرە و ھیچ گرفتێک لە تیپی ھەندرێن بوونی نییە ، لە بارەی ئاستی تیپەکانی گرووپەکەشی تەھا گوتیشی" بەلێ تاڕادەیەک گروپەکەمان گرووپێکی ئاسانە لە چاو گرووپەکەی تر بەتایبەت لە چاو ئیمکانیەت و پارەی یانەکانی وەکو زێرەڤانی و نەورۆزو پێشمەرگەی ھەولێروبرایەتی بۆیە ئێمەش ھەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی ئامانجی خۆمان بپێکین.
کارزان کانەبی
