سبەی ھەولێر ڕووبەرووی نەفتی ناوەڕاست دەبێتەوە
سبەی ھەولێر ڕووبەرووی نەفتی ناوەڕاست دەبێتەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە ھەفتەی دەیەمی خولەکە بڕیارە سبەی شەممە لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی یانەی وەرزشیی ھەولێر لە پایتەختی کوردستان یانەی نەفتی ناوەڕاست دەبێتە میوانی یانەی ھەولێر، بۆ ئەم یارییەش یاریزانان یانەی ھەولێر لەو پەری ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە چونکە لە ھەفتەی ڕابردوو سێ خاڵی گرنگیان بەدەست ھێناوە بۆیە سبەی شەممەش لەسەر یاریگای خۆیان و لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەیان میوانداری یانەیەکی بەھێزی خولی عێراق دەکەن کە ئەویش یانەی نەفتی ناوەڕاستە بۆیە ھەولێرییەکان بە سەرپەرشتی مزەفەر جەباری ڕاھێنەر پلانی تۆکمەی داناوە بۆ ئەوەی بتوانێت پاڵەوانی عێراقیش لە زەویی بدات بە توانای یاریزانە کوردەکانی پایتەخت ، یانەی نەفتی ناوەراستیش نایەوێ بەدەستی بەتاڵ بگەرێتەوە بۆ ئەم یارییەش پلانی تۆکمەیان ھەیە ھەر چەندە یارییەکەش لە دەرەوەی خۆیانە پێش بینش دەکرێ یەکێک لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە بێت ئەم یارییە، یانەی زاخۆش دەبێتە میوانی یانەی بەحری بۆ ئەم یارییەش یانەی زاخۆ بە سەرپەرشتی ئەحمەد والی ڕووبەرووی یانەی بەحری دەبێتەوە چونکە تاکو ئێستا کارگێڕی زاخۆش ھیچ ڕاھێنەرێکی دیاری نەکردووە بۆیە لە ھەوڵی ئەوەیە تیپەکە یەکەم سێ خاڵ لەم وەرزە بەدەست بھێنێت چونکە یانەکە بە قۆناغێکی خراپ دەڕوات ، یانەی بەحریش دەیەوێت سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆی یەک لای بکاتەوە ھەردوو یارییەکەش لەکاتژمێر٢ی دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
