ئاماری یارییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێ
لە یارییەكانی ئەم هەفتەیە ئامارەكان بەمشێوەیە بوو:
- لە كۆی شەش یاری سێ یاری بە سەركەوتن و سێ یاری بەیەكسانبوون تەواو بوو.
- لەم هەفتەیە هەردوو یاریزانی یانەی ئارارات رێبین ئیسماعیل و یانەی زاخۆ فەرهاد جری توانیان دوو گۆڵ لە یارییەك تۆماربكەن.
- لە یارییەكانی هەفتەی شەشەمدا 12 گۆڵ تۆماركرا، كە 5 گۆڵ لە گێمی یەكەم تۆماركرا و 7 گۆڵ لە گێمی دووەمی یارییەكە تۆماركرا.
- لە كۆی 12 گۆڵ، 2 گۆڵ بە لێدانی سزا تۆماركراوە.
- لە هەفتەی شەشەمدا 33 كارتی زەرد و1 كارتی سوور بەرووی یاریزانان بەرزكرایەوە.
- فەتحی قەرەنی راهێنەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر تووشی یەكەم دۆران هات دوای وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی یانەی پێشمەرگەی هەولێر.
- هەر چوار یاریزان (بەهائەدین بەكر) لە یانەی نەورۆز و (عەلی محەمەد مینە) لە یانەی شێروانە و (میران كەریم) لە یانەی پێشمەرگەی هەولێرو (ولید سەلمان) لە یانەی دهۆك لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان دێن بە تۆماركردنی سێ گۆڵ.
- لەم هەفتەیە لە كۆی 12 گۆڵ، لە خولەكی (0 تا 10) یەك گۆڵ تۆماركراوە و لە خولەكی (10 تا 20) یەك گۆڵ تۆماركراوە و لە خولەكی (20 تا 30) دوو گۆڵ تۆماركراوە و لە خولەكی (50 تا 60) یەك گۆڵ تۆماركراوە و لە خولەكی (60 تا 70) دوو گۆڵ تۆماركراوە و لە خولەكی (70 تا 80) دوو گۆڵ تۆمار كراوە و لە خولەكی (80 تا 90) سێ گۆڵ تۆماركراوە.
- لەم هەفتەیە هیچ یاریزانێكی پێشەگەر نەیتوانیوە گۆڵ تۆمار بكەن.
- لە هەر شەش هەفتەی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان 69 گۆڵ تۆماركراوە، كە تیاییدا 45 گۆڵ لە گێمی یەكەم تۆماركراوە و 24 گۆڵ لە گێمی دووەم تۆماركراوە.
- لە كۆی 69 گۆڵ، یانەكانی كۆمەڵەی یەكەم توانیان 38 گۆڵ تۆماربكەن و یانەكانی كۆمەڵەی دووەم تەنیا 31 گۆڵیان تۆماركردووە.
- یانەكانی زاخۆ و گازی باكوور بەهێزترین هێڵی هێرشبەرن بە تۆماركردنی حەفت گۆڵ و یانەی سیروانی نوێ لاوازترین هێڵی هێرشبەرە تا ئێستا دوو گۆڵی تۆماركردووە.
- یانەكانی ئارارات و برایەتی خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگرین تا ئێستا سێ گۆڵیان لێ تۆماركراوە و یانەكانی پێشمەرگەی هەولێر و دهۆك و زێرەڤانی خاوەنی لاوازترین هێڵی بەرگرین تا ئێستا حەفت گۆڵیان لێ تۆماركراوە.
- یانەی نەورۆز تاكە یانەیە لەم خولە چوار سەركەوتنی تۆماركردووە و هەریەكە لە یانەكانی زێرەڤانی و گارە تامی بردنەوەیان لە خولەكە نەكردووە.
- لەم هەفتەیە هەردوو یانەی برایەتی و ئارارات یەكەم سەركەوتنیان تۆماركرد.
- هەریەكە لە یانەكانی گارە و ئارارات و هەولێر تووشی دۆران نەهاتوون و هەریەكە لە یانەكانی پێشمەرگەی هەولێر و سیروانی نوێ زۆرترین یانەن، كە تووشی دۆران هاتوون كە لە سێ یاری شكستیان خواردووە.
- یانەی گارە زۆرترین یانەیە، كە لە یارییەكان تووشی یەكسانبوون بووینە كاتێك لە پێنج یاری یەكسانبوونە و یانەی پێشمەرگەی هەولێر تا ئێستا لە هیچ یارییەك یەكسان نەبووە.
- لەم وەرزە یانەی نەورۆز تووشی یەكەم یەكسان بووە.
- لەگەڵ تەواوبوونی یارییەكانی ئەم هەفتەیە تا ئێستا دوو راهێنەر دەستی لە پۆستەكەی كێشاوە، ئەوەیش دلشاد مەعروف راهێنەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر و تەها قادر راهێنەری یانەی هەندرێن بووە.
- گۆڵپارێزی یانەی كەركووك دیار جومعە دوای ئەوەی267 خولەك گۆڵی لێ تۆمارنەكرا لە خولەكی 33ی گێمی یەكەم یانەی زاخۆ گۆڵی لێ تۆماركرد.
ئەنجامی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە بوو.
كۆمەڵەی یەكەم
دهۆك – گازی باكوور 1-1
نەورۆز – هەولێر 0-0
پێشمەرگەی هەولێر – برایەتی یاریگەی 0-1
ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم
1- نەورۆز 12 خاڵ
2- هەولێر 7 خاڵ
3- گازی باكوور 6 خال
4- برایەتی 6 خاڵ
5- پێشمەرگەی هەولێر 6 خاڵ
6- دهۆك 5 خاڵ
7- زێرەڤانی 3 خاڵ
كۆمەڵەی دووەم
هەندرێن – گارە 1-1
كەركووك – زاخۆ 1-3
سیروانی نوێ – ئارارات 1-2
ریزبەندی كۆمەڵەی دووەم
1- هەندرێن 8 خاڵ
2- زاخۆ 8 خاڵ
3- ئارارات 7 خاڵ
4- كەركووك 7 خاڵ
5- شێروانە 6 خاڵ
6- گارە 5 خاڵ
7- سیروانی نوێ 4 خاڵ
خشتەی یارییەكانی هەفتەی داهاتوو بەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم
هەولێر – پێشمەرگەی هەولێر یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری
گازی باكوور – زێرەڤانی یاریگەی گازی باكوور
برایەتی – دهۆك یاریگەی برایەتی
كۆمەڵەی دووەم
زاخۆ – شێروانە یاریگەی زاخۆ
ئارارات – كەركووك یاریگەی ئارارات
گارە – سیروانی نوێ یاریگەی گارە
یارییەكانی ئەم هەفتەیە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی كاتژمێر 2ی دوای نێوەرۆ ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
