سبەی پێنج شەممە ھەندرێن و گارە، سیروانی نوێ ئارارات ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
سبەی پێنج شەممە ھەندرێن و گارە، سیروانی نوێ ئارارات ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی شەشەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بڕیارە سبەی پێنج شەممە ورۆژی ھەینی شەش یاری گرنگ و بەھێز بەرێوە بچێت،سبەی پێنج شەممەلە گرووپی دووەمی خولەکە یانەی ئارارات دەچێتە شاری سلێمانی و لەسەر یاریگای یانەی سیروانی نوێ ڕووبەرووی یانەی خاوەن یاریگاو ھاندەران دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە لە ھەوڵی بەدەست ھێنانی سێ خاڵی یارییەکە چونکە لە ھەفتەی ڕابردوو ھەردوو تیپ نەیانتوانیوە سەرکەوتن ببەخشن بە ھاندەرانیان، ھەردوو یانەش ئامادەکاری چڕیان کردووە بۆ بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە، یانەی ھەندرێنیش لەسەر یاریگای خۆی لە پایتەختی کوردستان میوانداری یانەی گارەی دھۆک دەکات بۆ ئەم یارییە یاریزانانی یانەی ھەندرێن بە پلانەکانی تەھا قادری ڕاھێنەر و یاریگاو ھاندەرانیان سێ خاڵی گرنگ لە گارەی شاری دھۆک وەربگرن بۆیە ھەردوو یانە ھەوڵی زۆر دەدەن بۆ ئەوەی بتوانن باشترین ئاست پێشکەش بکەن و سێ خاڵی یارییەکەش بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن ، ھەندرێن شەڕی بەدەست ھێنانی پێشەنگی یانەکان و گارەش سەرکەوتن بۆ خانەکانی پێشەوە بەیەک دەگەن، یانەی کەرکووکیش لەسەر یاریگای خۆی لە شارەکەی باباگوڕگوڕ میوانداری یانەی زاخۆ دەکات بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە ئەرکیان زەحمەتە بۆ ئەوەی بتوانێ سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنن ، کەرکووکیەکان بۆ پاڕاستنی پێشەنگی یانەکان و زاخۆش بۆ بەدەستھێنانی دووەم سەرکەوتن دەجەنگن سەرجەمی یارییەکانیش لەکاتژمێر٢ی دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
ئەمەش خشتەی یارییەکانی رۆژی ھەینییە
پێشمەرگەی ھەولێر-برایەتی
دھۆک- گازی باکوور
نەورۆز-ھەولێر
