بە فەرمى... لەسەر خۆدزینەوەى ڕۆناڵدۆ لەباج ریال مەدرید پەیامێکی بڵاوکردەوە

بە فەرمى... لەسەر خۆدزینەوەى ڕۆناڵدۆ لەباج ریال مەدرید پەیامێکی بڵاوکردەوە
پاش ئەوەى لەماوەى ڕابردوودا رۆژنامەکانى ئیسپانیا تۆمەتى خۆدزینەوە لەباجیان ئاڕاستەى کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى ئەستێرەى یەکەمى ڕیاڵ مەدرید کرد ئەو یانەیە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ڕەتیکردەوە یاریزانەکەیان لەو کارەوە تێوەگلابێت.

ڕاگەیەندراوەکەى ڕیاڵ مەدرید دەڵێت: سەرەڕاى ئەو ڕاپۆرتانەى لەسەر ڕۆناڵدۆ بڵاوکراوەتەوە و تۆمەتى خۆدزینەوە لەباج خراوەتەوە پاڵى، بەڵام ئەو یاریزانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى باجی ئیسپانیەوە لەو تۆمەتە بێبەرى کراوە و تەئکید کراوەتەوە کە یاریزانە پورتوگالیەکە تائەمڕۆ هیچ پارەیەکى باجی لەسەر نیە.

یانەکە دەشڵێت: هەموو ئیدارەى تیپەکە ڕێزێکى تایبەتیان هەیە بۆ ڕۆناڵدۆ لەپاى ئەو هەڵوێستانەى کەپێشتر بەرامبەر باجی ئیسپانیا پێشکەشی کردووە و ڕۆناڵدۆ یەکێکە لەو یاریزانانەى کەپێویستە هەموان چاوى لێبکەن و هاوشێوەى ئەو کار لەگەڵ یاساکانى ئیسپانیا بکەن.

ئەم ڕاگەیەندراوەى ڕیاڵ مەدرید لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکراى کرد، رۆناڵدۆ خۆی لەپێدانى باج خۆی دزیوەتەوە و پێدەچێت ماوەى چوار ساڵ سزاى زیندانى بەسەر بسەپێندرێت.

hamataqana
Top