سەیدسادق گەیشتە خولی پلە یەكەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێ

سەیدسادق گەیشتە خولی پلە یەكەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێ
كەمێك پێش ئێستا لە یاریگەی سلێمانی (مەلەعەبەكە) یانەی سەیدسادق توانی بلیتی دووەمی سەركەوتن بۆ خولی پلە یەكەكانی كوردستان شانبەشانی یانەی كفری بۆ خۆی مسۆگەر بكات دوای ئەوەی توانی لە دواین یاری بە ئەنجامی (2-0) گۆڵ لە یانەی دووكان بباتەوە.
ئەم یارییە بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆری هەردوو یانە بەرێوەچوو، گێمی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ یەكسانبوون، بەڵام لە گێمی دووەم یانەی سەیدسادق توانی دوو گۆڵ تۆماربكات و خۆی بگەینتە یاری كۆتایی خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ ئەوەی رووبەرووی یانەی كفری ببێتەوە.
جێگەی باسە هەردوو یانەی كفری و سەیدسادق بەفەرمی سەركەوتن بۆ خولی پلە یەكەكانی كوردستان لە وەرزی داهاتوو.
رێبین رەمزی
Top