ئەدریانۆ لە میلان بێزار بووە
لویز ئەدریانۆی یاریزانی یانەی ئەی میلانی ئیتالی و ھەڵبژاردەی بەرازیل بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە لە یانە ئیتالیەکەی بڕیاری ئەوەشی داوە لەم زستانە یانەیەکی تر بۆ خۆی بدۆزێتەوە ، میدیاکانی ووڵاتی ئیتالیا ئەوەیان بە روونی ئاشکرا کردووە کەوا ئەدریانۆ بەھۆی بێزاری لە مۆنتیلای راھێنەر یانەکە کە بە شێوەیەکی سەرەکی پشتی بەم ھێرشبەرە نەبەستووە ئەویش بەم شێوەیە ڕازی نابێ کەبەردەوام لەسەر کورسی یەدەگ سەیری یارییەکانی بکات، بۆیە لە ئێستادا ئەدریانۆ بە توندی بیری لەوە کردۆتەوە کە ھەرچی زووە یانەیەکی تر بدۆزیتەوە لە ھەر خولێکی تری ئەوروپا بێت بۆ ئەوەی بتوانێ بوونی خۆی وەکو یاریزانێکی سەرەکی بسەلمێنێت، بەڵام ئیدارەی یانەی میلان ھیچ قسەیەکی لەسەر رۆیشتنی ئەم یاریزانە نەکردۆتەوە بە شێوەیەکی فەرمی.
کارزان کانەبی
