ئەنتەر میلان لە ھەوڵی ڕازی کردنی کریشتیۆیە

ئەنتەر میلان لە ھەوڵی ڕازی کردنی کریشتیۆیە
ئەنتەر میلان لە ھەوڵی ڕازی کردنی کریشتیۆیە
یانەی ئەنتەر میلانی ئیتالی ئەم وەرزە ھەر چەندە ئەنجامەکانی زۆر باش نین ، بەڵام کارگێڕی یانەکە دەیەوێت تیپەکەیان زیاتر بەھێز بکەن بە ھێنانی چەندین یاریزانی بەتوانا لەسەر ئاستی جیھان، ئیدارەی یانەکەش لە ئێستادا ھەوڵ بۆ ئەوە دەدەن بۆ ئەوەی بتوانن کریشیتۆی یاریزانی یانەی زینیتی رووسی لە زستانی ئەمساڵ بگوازنەوە ریزی تیپەکەیان دوای ئەوەی کارگێری یانە ئیتالیەکە بێ ھیوا بوو لە ھاتنی دارمیانی یاریزانی ئیتالی و یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی بۆیە یان ئیتالیەکە پەنای بۆ ئەم یاریزانە رووسە بردووە، رۆژنامەکانی وولاتی ئیتالیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی نیراتزوری ھەوڵی زۆری داوە ئەم یاریزانە لە خولی رووسی برفێنێت و بیگوازیتەوە خولی ئیتالی ، بەڵام تاکو ئێستا ھیچ شتێک بەفەرمی نەکراوە بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە لاوە.
کارزان کانەبی
Top