خانمە پیرەکە چاوی لە ڤیستلی بەلجیکیە

خانمە پیرەکە چاوی لە ڤیستلی بەلجیکیە
خانمە پیرەکە چاوی لە ڤیستلی بەلجیکیە
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی ھێشتا چاوی لەوەیە بتوانێ زیاتر خۆی بەھێز بکات بۆ ئەوەی خولەکانی ئەوروپا بچینتەوە ھەمووی بۆ خۆی بباتەوە ، کارگێڕی یانەی یۆڤی ھەموو ھەولێکی خۆی داوە بۆ ئەوەی ئەکسل ڤیستلی یاریزانی ھەڵبژاردەی بەلجیکا و یانەی زینیتی رووسی بباتە ریزی تیپەکەی و تاکو ئێستا یانە رووسیەکە ھیچ شتێکی ئاشکرا نەکردووە لەسەر چارەنووسی ئەم یاریزانە بەلجیکیە ، بەڵام کارگێڕی یۆڤی بە ئاشکرا کری بۆ ئەم گواستنەوەیە کردووە ، رۆژنامەکانی ووڵاتی ئیتالیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی خانمە پیرەکەی وولاتەکەیان لە توانایان دایە ئەم یاریزانە بگوازنەوە و مووچەیەکی شایستەی پێ بدەن لە گشت روویەکەوە ئامادەکارییان بۆ گواستنەوەی کردووە چونکە پێویستیان بە تواناکانی ئەم لاوە بەلجیکیە ھەیە .
کارزان کانەبی
Top