باڤارییەکان گرێبەستی کوڕە پۆلەندییەکە نوێ دەکەنەوە
کارگێڕی یانەی بایرن موینخی ئەڵمانی ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا گرێبەستی ھێرشبەری یانەکەیان رۆبرت لیڤاندۆڤیسکی پۆلەندی نوێ دەکاتەوە بۆ ئەوەی درێژە بە یاری کردن بدات لە ریزی یانە باڤارییەکە ، رۆژنامەکانی وڵاتی ئەڵمانیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانە باڤارییەکە بەھیوای ئەوەی لیڤاندۆڤیسکی تاکو ساڵی ٢٠٢١ لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام بێت و درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات، ھەرچەندەپێشووتر چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی لە ھەوڵی ئەوەدابوون کەوا لیڤاندۆڤیسکی بگوازنەوە ریزی تیپەکانیان، بەڵام ئیدارەی یانەی بایرن ئامادەنەبوو دەست بەرداری ئەم ئەستێرەیەی ببێت، رۆژ لە دوای رۆژیش ئاستی ئەم یاریزانە لە بەرزبوونەوەدایە.
کارزان کانەبی
