گازی باکوور بێ کێشەیە
ھەر چەندە یانەی گازی باکووری شاری کەرکووک ئەمساڵ سەرکەوتووە بۆ خولی نایابی یانەکانی کوردستان کە شان بەشانی یانەی کەرکووک بەشداری لە خولەکەی کردووە وەکو نوێنەری یانەکانی شاری بابە گوڕگوڕ ، ئەمساڵیش لە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان ئاستی وەکو پێویست و ھیچ گرفتێکی نییە و تیپەکە چاوی لەوەیە بتوانێ خۆی بگەینێتە چوار گۆشەی زێرینی خولەکە لەم بارەشەوە ھێمن عەبدوللا ھەمەھەنکاری تیپەکە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" وەکو یانەی گازی باکوور ئامادەکارییەکانی ئەمساڵمانمان زۆر باشە و ھیچ گرفتێکی ئەوتۆمان نییە لە خولی کوردستان جگە لەوەش ئەم وەرزە چەندین یاریزانی بەتوانامان ھێناوەتە ریزی یانەکە تیپێکی زۆر باشمان ئامادە کردووە کە کۆمەلێک یاریزانی لاومان لە تیپەکە کۆکردۆتەوە یاریزانەکانیش جێگای متمانەی ئێمە و دەستەی ڕاھێنەرانن ، گوتیشی " ھەرچەندە کۆمەڵەکەمان زەحمەتە چونکە یانەکانی کۆمەڵەکەمان ئاستیان زۆر باشە بەڵام ئومێدی زۆرمان بەخۆمان ھەیە کە بتوانین سەربکەوین بۆ یارییەکانی چوار گۆشەی زێرین و بەھیوای ئەوەشین لەیارییەکانی داھاتووشمان ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنین و تیپەکەمان بگەینە ئاستێکی بەرز، ھیچ گرفتێکی ئەوتۆشمان نییە و یاریزانەکانیش لەوپەری ئامادە باشیدان بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی داھاتوومان.
کارزان کانەبی
