یونس شوکر لە زاخۆ داوا کراوە

یونس شوکر لە زاخۆ داوا کراوە
یونس شوکر لە زاخۆ داوا کراوە
دوای ئەوەی یونس شوکر بۆ چەند وەرزێک یاری لە ریزی یانەی وەرزشیی زاخۆ کردووە لە ھەردوو خولی عێراقی و کوردستان ، بەڵام ماوەی زیاتر لە وەرزێکە یونس شوکر گۆڵکارە بەتواناکەی شاری کەرکووک ریزی یانەی زاخۆی جێھێشتووە لە یانەی گازی باکوور درێژە بەکاروانی وەرزشیی خۆی دەدات لە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان، بەڵام بەھۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەی زاخۆ لە خولی نایابی عێراقی ھاندەرانی یانەکە داوایان لە کارگێڕی یانەکە کردووە بۆ ئەوەی یونس شوکر بگەرێنەوە یانەکە و قەیرانی خراپی ئەنجامەکانیان چارەسەر بکەن، لەم بارەشەوە یونس شوکر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەوەی ڕاستی بێت تاکو ئێستا ھیچ شتێکی فەرمی نییە لەسەر گەڕانەوەی من بۆ یانەی وەرزشیی زاخۆ، ئەو داوا کردنەش تەنیا لە رێگای ھاندەرانی یانەکە بووە کە داوای گەڕانەوەی منیان کردووە بۆ ریزی یانەکەیان بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ تیپەکەیان ئاستی خولی عێراقی یانەکە بەرز بکەینەوە، بەڵام من ئێستا سەرقالی ئەنجامدانی یارییەکانی خۆمم لەگەڵ یانەی گازی باکور لە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان و ھیچ شتێکی وا لە نێوان من و کارگێڕی تیپەکە نییە و ئەو یانەیەش یانەی خۆمە و ماوەیەکی زۆر خزمەتی تیپەکەم کردووە.

کارزان کانەبی
Top