هەولێر و شەقڵاوە لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە كشانەوە

هەولێر و شەقڵاوە لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە كشانەوە
وا بریارە لە رۆژی 8ی ئەم مانگە یارییەكانی قۆناغی یەكەمی خولی پلە نایابەكانی عێراق بۆ تۆپی بالە دەست پێ بكات بە بەشداریكردنی 9 یانە و سێ یانە بەفەرمی كشانەوەی خۆی لە خولەكە راگەیاند.
بەفەرمی هەر سێ یانەی هەولێر و شەقڵاوە و قوە جویە كشانەوەی خۆی لە ركابەرییەكانی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە راگەیاند، هەردوو یانەی هەولێر و قوە جویە بەهۆی خراپی باری دارایی لە خولەكە كشانەوە و یانەی شەقڵاوە بەهۆی جێگۆركردنی لە كۆمەڵەی دووەم بۆ كۆمەڵەی یەكەم ئەمەش نارەزایی یانەكەی لێكەوتووە، هەرچەندە هەوڵێكی زۆر درا بۆ ئەوەی یانەی شەقڵاوە لە كۆمەڵەی دووەم یاری بكات، كە پێشتر لە تیروپشكی خولەكە لە كۆمەڵەیە یاری دەكرد، بەڵام هەوڵەكان هیچ سوودی نەبوو.
كۆمەڵەكان بەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم:
بەحری، شورتە، سەناعە، مەدینە
یارییەكانی ئەم كۆمەڵەیە لە هەردوو شاری بەسرە و بەغداد ئەنجام دەدرێت.
كۆمەڵەی دووەم:
گازی باكوور، پێشمەرگەی سلێمانی، حەبانیە، كوفە، ئەكاد
یارییەكانی ئەم كۆمەڵەیە لە سلێمانی و نەجەف ئەنجام دەدرێت.
لە هەر كۆمەڵەیەك دوو یانە بۆ چوار گۆشەی زێرین سەردەكەوێت.
رێبین رەمزی
Top