راهێنەرە رۆمانیەكەی یانەی زاخۆ هەڵاتووە
دوێنی شەو یانەی زاخۆ گەیشتە شاری هەولێر لە یەكێك لە هۆتێلەكانی ئەم شارە نیشتەجێبوو وا بریار بوو بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە لە رێگەی ئۆتۆمبێل گەشتی شاری بەغداد بكەن بۆ رووبەرووبوونەوەی یانەی حوسێن، دوای خۆئامادەكردن بۆ گەشتكردن بۆ شاری بەغداد هەموو لە چاوەروانی هاتنەخوارەوەی راهێنەرە رۆمانیەكە بوون، كەچی ئەو بەدیارنەكەت دوای چوونە ژوورەكەی، راهێنەر ماریان میخائیل ژوورەكەی جێهێشتبوو و لە دوای خۆیدا نامەیەكی جێهشتبوو و نووسیووتی: بەیەكجاری یانەی زاخۆ جێدەهێڵم و چێتر ناتوانم بەردەوام بم.
ئەمشەو دووشەممە سەرۆكی یانەی زاخۆ عەبدولوەهاب محەمەد لە روونكردنەوەیەكیدا لە ماڵپەری فەرمی یانەكە بڵاوكرایتەوە باس لە هۆكاری رۆیشتنی راهێنەرە رۆمانیەكە دەكات و دەڵێت: رۆیشتنی ئەم راهێنەرە بەخێر بۆ یانەكەی دەگرێتەوە، چونكە لە كاتی وەرگرتنی راهێنەرایەتی ئەم تیپە تا ئێستا ماریان ئەنجامی وەكو پێویست نەبووە و نەیتوانیوە هیچ سەركەوتنێك تۆمار بكات.
سەبارەت بەهۆكاری رۆیشتنی راهێنەرە رۆمانیەكە، عەبدولوەهاب محەمەد باس لە دوو هۆكار دەكات و دەڵێت: دوو هۆكاری سەرەكی هەبوون یەكەمیان لەرووی ئەمنیتەوە زۆر ترسی پێوە دیار بوو، چونكە لەم گەشتە بۆ شاری بەغداد بریارمان دابوو بە ئۆتۆمبێل گەشت بكەین، چونكە نەمانتوانی بلیتی فرۆكە لەم رۆژە دابین بكەین و هۆكاری دووەم ئەم راهێنەرە شایستەی راهێنەرایەتی یانەی زاخۆ نەبوو و خودی خۆشی هەستی بەم بابەتە كردبوو بۆیە ئەم بریاری داوە.
دەستەی كارگێری یانەی زاخۆ بریاری داوە لە یارییەكەی رۆژی سێشەممە بەرانبەر یانەی ئەلحوسێن ئەحمەد والی یاریدەدەری راهێنەر ئەركی راهێنەرایەتی یانەكە بگرێتە ئەستۆ بەشێوەیەكی كاتی تا یانەی زاخۆ راهێنەریەكی تر دەستنیشان دەكات.
لە وەرزی ئەمساڵدا یانەی زاخۆ بە باروودۆخێكی خراپ تێپەر دەبێت لە كۆی 8 یاری یانەی زاخۆ چوار خاڵی كۆكردیتەوە و لە پلەی 18یەمی خولەكە دێت.
لە سەرەتای سێ یاریدا عیسام حەمەد راهێنەری یانەكە بوو، بەڵام بەردەوام نەبوو پاشان راهێنەری رۆمانی ماریان بۆ پێنج یاری ئەركی راهێنەرایەتی یانەكەی كەوتە ئەستۆ ئەوەیش تیپەكەی جێهێشت.
رێبین رەمزی
