پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باكوور سەركەوتن بۆ قۆناغی داهاتووی جامی عێراق بۆ تۆپی پێ
یانەی گازی باكوور لە نێو یاریگەی خۆی توانی لە یانەی كوفە بباتەوە بە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا دوای ئەوەی یارییەكە لە كاتی ئاسایی خۆیدا بە ئەنجامی (1-1) گۆڵ یەكسانبوو و بە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا بە ئەنجامی (9-8) سەركەوتنی بە دەستهێنا.
یانەی پێشمەرگەی سلێمانی توانی لە نێو یاریگەی خۆی بە ئەنجامی (2-0) گۆڵ لە یانەی نەجدە-ی بردەوە و توانی خۆی بگەێنێتە قۆناغی داهاتوو.
یانەی دووز لە دەرەوەی یاریگەی خۆی تووشی دۆران هات كاتێك بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ لەگەڵ یانەی حور دۆرا.
وا بریارە یانەی برایەتی رووبەرووی یانەی سەناعە ببێتەوە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە یانەی برایەتی بەشداری لەم پاڵەوانێتیە بكات.
ئەنجامی یارییەكانی قۆناغی یەكەم بەمشێوەیە بوو:
سەلاحەدین - موهندسین 2-1
سامەرا - دیالی 7-1
تارمیە - عەلەم 3-2
بەلەد - عێراق كەربەلای 0-1
صحە - دور 4-3
وا بریارە لەم رۆژانە یارییەكانی قۆناغی یەكەمی جامی عێراق تەواو بكرێت.
رێبین رەمزی
