ئاماری هەفتەی پێنجەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی

ئاماری هەفتەی پێنجەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی
رۆژانی پێنشەممە و هەینی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێ بە بەرێوەچوونی شەش یاری ئەنجامدرا.
لە یارییەكانی ئەم هەفتەیە ئامارەكان بەمشێوەیە بوو:
- لە كۆی شەش یاری چوار یاری بە سەركەوتن و دوو یاری بەیەكسانبوون تەواو بوو.
- لەم هەفتەیە هیچ یاریزانێك دوو گۆڵی لە یارییەك تۆمارنەكردووە.
- یانەی زاخۆ یەكەم سەركەوتنی لەم وەرزی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بە دەستهێنا.
- لە یارییەكانی هەفتەی پێنجەمەدا 9 گۆڵ تۆماركرا، كە 5 گۆڵ لە گێمی یەكەم تۆماركرا و 4 گۆڵ لە گێمی دووەمی یارییەكە تۆماركرا.
- لە كۆی 9 گۆڵ، 1 گۆڵ بە لێدانی سەر تۆماركراوە و 8 گۆڵ بە لێدانی شووت تۆماركراوە و هیچ گۆڵێك بە لێدانی سزا تۆمارنەكراوە.
- یانەكانی برایەتی و گازی باكوور و شێروانە بۆ یەكەم جار لەم وەرزە تووشی دۆران هاتن و هەر سێ یانەش لە نێو یاریگەی خۆیان تووشی شكست بوون.
- لە هەفتەی پێنجەمەدا 17 كارتی زەرد و3 كارتی سوور بەرووی یاریزانان بەرزكرایەوە.
- فەتحی قەرەنی راهێنەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر دووەم سەركەوتنی لەسەر یەكدی تۆماركرد دوای وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی یانەی پێشمەرگەی هەولێر.
- هەر سێ یاریزان (بەهائەدین بەكر) لە یانەی نەورۆز و (عەلی محەمەد مینە) لە یانەی شێروانە و (میران كەریم) لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان دێن بە تۆماركردنی سێ گۆڵ.
- لەم هەفتەیە لە كۆی 9 گۆڵ، گۆڵێك لە خولەكی زیادكراوی یارییەكە تۆماركراوە و دوو گۆڵ لە خولەكی (80 تا 90) تۆماركراوە وگۆڵێك لە خولەكی (60 تا 70) تۆماركراوە و دوو گۆڵ لە خولەكی (0 تا 10) تۆماركراوە و سێ گۆڵ لە خولەكی (30-45) تۆماركراوە و یەك گۆڵ لە كاتی زیادكراوی گێمی یەكەم تۆماركراوە.
- لەم هەفتەیە یاریزانی پێشەگەری سوری یانەی دهۆك راكان عەبدولقادر خێراترین گۆڵی ئەم وەرزی تۆماركرد، كاتێك لە خولەكی 3 توانی گۆڵێ یەكەم بۆ یانەكەی لە دژی زێرەڤانی تۆمار بكات.
- لەم هەفتەیە سێ یاریزانی پیشەگەر توانیان گۆڵ بۆ یانەكانیان تۆماربكەن، ئەوانیش هەریەكە لە (راكان عەبدولقادر یانەی دهۆك)، (عەبدوڵڵا عەلی یانەی پێشمەرگەی هەولێر)، (بنجامین یانەی كەركووك).
- لە هەر پێنج هەفتەی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان 57 گۆڵ تۆماركراوە، كە تیاییدا 41 گۆڵ لە گێمی یەكەم تۆماركراوە و 16 گۆڵ لە گێمی دووەم تۆماركراوە.
- لە كۆی 57 گۆڵ، یانەكانی كۆمەڵەی یەكەم توانیان 35 گۆڵ تۆماربكەن و یانەكانی كۆمەڵەی دووەم تەنیا 22 گۆڵیان تۆماركردووە.
- یانەكانی پێشمەرگەی هەولێر و نەورۆز و گازی باكوور بەهێزترین هێڵی هێرشبەرن بە تۆماركردنی شەش گۆڵ و یانەی سیروانی نوێ لاوازترین هێڵی هێرشبەرە تا ئێستا یەك گۆڵی تۆماركردووە.
- یانەی كەركووك خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگریە تا ئێستا یەك گۆڵی لێ تۆماركراوە و یانەی زێرەڤانی خاوەنی لاوازترین هێڵی بەرگریە تا ئێستا حەفت گۆڵی لێ تۆماركراوە.
- یانەی نەورۆز تاكە یانەیە لەم خولە چوار سەركەوتنی تۆماركردووە و هەریەكە لە یانەكانی برایەتی و زێرەڤانی و ئارارات و گارە تامی بردنەوەیان لە خولەكە نەكردووە.
- هەریەكە لە یانەكانی گارە و ئارارات و هەولێر تووشی دۆران نەهاتوون و هەریەكە لە یانەكانی پێشمەرگەی هەولێر و دهۆك و زێرەڤانی و هەندرێن زۆرترین یانەن، كە تووشی دۆران هاتوون كە لە دوو یاری شكستیان خواردووە.
- هەردوو یانەی گارە و ئارارات زۆرترین یانەن، كە لە یارییەكان تووشی یەكسانبوون بووینە كاتێك لە چوار یاری یەكسانبوونە و یانەكانی نەورۆز و پێشمەرگەی هەولێر تا ئێستا لە هیچ یارییەك یەكسان نەبووینە.
- لەگەڵ تەواوبوونی یارییەكانی ئەم هەفتەیە تا ئێستا یەك راهێنەر دەستی لە پۆستەكەی كێشاوە، ئەوەیش دلشاد مەعروف راهێنەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر بووە.
- گۆڵپارێزی یانەی كەركووك دیار جومعە لە كۆی چوار یاری یانەكەی تەنیا یەك گۆڵی لێ تۆماركراوە، كاتێك لە هەفتەی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بەرانبەر هەندرێن لە خولەكی 36ی گێمی یەكەمی یارییەكە گۆڵی لێ تۆماركرا دواتر زیاتر لە 234 خولەك هیچ گۆڵێكی لێ تۆمارنەكراوە.
ئەنجامی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە بوو.
كۆمەڵەی یەكەم
برایەتی – نەورۆز 0-1
گازی باكوور – پێشمەرگەی هەولێر 1-2
زێرەڤانی – دهۆك 1-1
ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم
1- نەورۆز 12 خاڵ
2- هەولێر 6 خاڵ
3- پێشمەرگەی هەولێر 6 خاڵ
4- گازی باكوور 5 خاڵ
5- دهۆك 4 خاڵ
6- برایەتی 3 خاڵ
7- زێرەڤانی 3 خاڵ
كۆمەڵەی دووەم
ئارارات – هەندرێن 0-0
زاخۆ – سیروانی نوێ 1-0
شێروانە – كەركووك 0-2
ریزبەندی كۆمەڵەی دووەم
1- كەركووك 7 خاڵ
2- هەندرێن 7 خاڵ
3- شێروانە 6 خاڵ
4- زاخۆ 5 خاڵ
6- ئارارات 4 خاڵ
7- گارە 4 خاڵ
7- سیروانی نوێ 4 خاڵ
خشتەی یارییەكانی هەفتەی داهاتوو
كۆمەڵەی یەكەم
دهۆك – گازی باكوور یاریگەی دهۆك
نەورۆز – هەولێر یاریگەی نەورۆز
پێشمەرگەی هەولێر – برایەتی یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر
كۆمەڵەی دووەم
هەندرێن – گارە یاریگەی هەندرێن
كەركووك – زاخۆ یاریگەی كەركووك
سیروانی نوێ – ئارارات یاریگەی سیروانی نوێ
یارییەكانی ئەم هەفتەیە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی كاتژمێر 2ی دوای نێوەرۆ ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top