ئەمشەو چاوەکان لەسەر کامپ نووە

ئەمشەو چاوەکان لەسەر کامپ نووە
ئەمشەو چاوەکان لەسەر کامپ نووە
لیۆودۆن کێبرکێ دەکەن
کارزان کانەبی
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە لە کاتژمێر١٥-٦ئێوارە بە کاتی ھەرێمی کوردستان لە کلاسیکۆی جیھانی لە خولی یانەکانی ئیسپانیا ھەردوو یانە زلھێزەکەی جیھان بارسێلۆنای کەتالۆنی و ریال مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا لە نێو یاریگای کامپ نو لە میانی یارییەکانی ھەفتەی چواردەھەمی خولەکە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ لە ئامادەکارییەکی باشدان بەسەرپەرشتی ھەریەک لە ڕاھێنەران زێدانی فەرەنسی و ئەنریکی ، راھێنەری بارسا بۆ ئەم یارییە بە پلانی (٣-٣-٤)یاری دەکات و یانەی شاھانەش پلانی (١-٣-٢-٤)پەیرەو دەکات،ھەردوو یانە چاویان لە سێ خاڵی یارییەکەیە، زێدان لە ٣١ یاری ڕابردوو تامی شکستی نەکردووە و لە پێشەنگی خولی ئیسپانی دێت و بارساش چاوی لە وەیە سوود لە یاریگاو ھاندەرانی ببینێ و جیاوازی خالەکانیشی لەگەڵ یانەی شاھانە کەم بکاتە کە ئێستا بە ٦ خاڵ لە داوەیە ، زێدان جگە لەوەی کە چەندین ئەستێرەی یاری ناکات لەم یارییە بەتایبەتی بێل و کروس کە بڕبڕەی پشتی تیپەکە بووینە ، بەڵام زێدان شوێنی ئەوانە بە یاریزانی تر پڕ دەکاتەوە بۆ یارییەکەی ئەمشەویش پێش بینی دەکرێ ریال مەدرید بەم پێکھاتەیە(ناڤاس،کارفەخال،ڤاران،رامۆس،مارسیلۆ،مۆدریچ،کۆڤیچ،رۆنالدۆ،لۆکاس،ئیسکۆ،بنزیمە)،بارساش(شیتگین،ئەلبا،پیکی،ماسکیرانۆ،رۆبیرتۆ،سوارێز،بۆسکێت،راکیتچ،نیمار،سوارێز،میسی) بەم پێکھاتەیە یاری بکات، ئەم شەو زۆرترین ڕاگەیاندن لەسەرتاسەری جیھان رومالی ئەم یارییە دەکەن.
Top