زاخۆ یەکەم سەرکەوتنی تۆمارکرد،کەرکووکیش شێروانەی داخ کرد

زاخۆ یەکەم سەرکەوتنی تۆمارکرد،کەرکووکیش شێروانەی داخ کرد
لە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان
زاخۆ یەکەم سەرکەوتنی تۆمارکرد،کەرکووکیش شێروانەی داخ کرد
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی پێنجەمی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان لە کۆمەڵەی دووەم سێ یاری گرنگ لە چەند یاریگایەکی جیاجیای شارەکانی کوردستان بەرێوە چوو، لە پیرمام لە کەشێکی ساردا ھەردوو تیپی ئارارات و ھەندرێن ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و بەڵام تۆری گۆڵی یەکتریان بێ نەھەژاند، سەرئەنجامیش ھەردوو تیپەکە بەبێ گۆڵ و بەخالێک یەکسان بوون، لە شاری زاخۆش لە کەشێکی ساردا ھەردوویانەی زاخۆ و سیروانی نوێ ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی زاخۆ بە پێکھاتەیەکی تێکەڵ بە خولی عێراقی یارییان کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی زاخۆ دوای زیاتر لە ھەشت مانگ توانیان یەکەم سەرکەوتن لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان تۆماربکەن و یارییەکەیان بە ئەنجامی(١-٠)گۆل بردەوە و سێ خالێان بەدەستھێنا، لە دەڤەری گەرمیانیش ھەردوو یانەی کەرکووک و شێروانە ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری ھاندەرانی وەرزشیی لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی کەرکووک توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ بردەوە بە سێ خاڵ گەڕانەوە کەرکووکی دڵی کوردستان و گەرمیانیەکانیش لەبەردەم ھاندەرانیان ٣خاڵی گرنگیان لەدەستدا ھاندەرانیان دڵ سارد کرد.
Top