ده‌سته‌ى كارگێرى شه‌یتانه سوره‌كان گلۆپى سه‌وزیان بۆ داوایەکی مۆرینیۆ هه‌ڵكرد
رۆژنامه‌ى ده‌یلى ستار ئاشكراى كردووه ده‌سته‌ى كارگێرى شه‌یتانه سوره‌كان گلۆپى سه‌وزیان بۆراهێنه‌رى پرتوگالى جۆزێ مۆرینۆ هه‌ڵكردووه.
مۆرینۆ ده‌یه‌وێت هێلى به‌رگرى به‌هێز بكات به‌هۆى ئه‌و پێكانه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانى یاریزانانى مان یونایتد تووشى ده‌بێت، به‌تایبه‌ت دواى گه‌رانه‌وه‌ى ئێریك بایلى بۆریزى هه‌لبژارده‌ى كۆت دیڤوار و به‌شدارى كردنى له یاریه‌كانى جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌فه‌ریقیا.
مۆرینۆ چاوى له‌سه‌ر چه‌ند یاریزانێكه بۆئه‌وه‌ى په‌لكێشى یاریگاى ئۆلترافۆردى بكات، له‌وانه هه‌ردوو به‌رگریكارى ساوسامبتۆن فیرجیل فان دایك و جۆزیه فۆنتى.
hamataqana
