یانە کوردییەکان نەیانتوانی دڵی ھاندەرانیان خۆش بکەن
یانە کوردییەکان نەیانتوانی دڵی ھاندەرانیان خۆش بکەن
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی نۆیەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی ئێوارەی ئەمرۆپێنج شەممە دوویاری گرنگ لە درێژەی یارییەکانی خولەکە بەرێوە چوو، یانەی ھەولێر لەسەر یاریگای شاری وەرزشیی بەسرا لە پارێزگای بەسرا ڕووبەرووی یانەی نەفتی باشوور بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن بەڵام ھەولەکانیان بێ سوود بوو تا بە ٣ خولەک بەر لە تەواو بوونی یارییەکە یانەی نەفتی باشور تاکە گۆلێکی تۆمارکردوو و سێ خاڵی گرنگی لە یانەی ھەولێر وەرگرت، ھەرچەندەیاریزانانی ھەولێر ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد بەڵام نەیانتوانی دڵی ھاندەرانیان خۆش بکەن و بەبێ خاڵ گەڕانەوە پایتەخت، لە شاری زاخۆش یانەی خاوەن یاریگاو ھاندەران ڕووبەرووی یانەی شورتە بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی زاخۆ ئەم ھەفتەیەش نەیانتوانی دڵی ھاندەرانیان خۆش بکەن و دووچاری شتێکی تر ھاتن بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ بە تیپی شورتەی شاری بەغداد دوڕان لەم وەرزە یانەی شورتە ئاستێکی باشی پێشکەش نەکردووە لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی بە پێچەوانەوەش یانەی شورتە توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.
