سبەی برایەتی ونەورۆز،زێرەڤانی و دھۆک ، گازی باکوور و پێشمەرگە بەیەک دەگەن

سبەی برایەتی ونەورۆز،زێرەڤانی و دھۆک ، گازی باکوور و پێشمەرگە بەیەک دەگەن
لە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان
سبەی برایەتی ونەورۆز،زێرەڤانی و دھۆک ، گازی باکوور و پێشمەرگە بەیەک دەگەن
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی پێنجەمی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بڕیارە سبەی پێنج شەممە و رۆژی ھەینی شەش یاری گرنگ لە ھەردوو کۆمەڵەکە بەرێوە بچێت، سبەی پێنج شەممە سێ یاری گرنگ لە کۆمەڵەی یەکەم بەرێوە دەچێت، لە کلاسیکۆی شاری دھۆک لە یەکێک لە گرنگترین یارییەکانی ئەم ھەفتەیە ھەردوو یانەی دھۆک و زێرەڤانی ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بکەنە دیاری ھاندەرانیان، زێرەڤانی بە دوای سەرکەوتن دەگەرێت بۆ ئەوەی ھاندەرانیان ئاشت بکەنەوە، لەبەرامبەریشدا کوڕانی دھۆک نایانەوێ لەسەر یاریگای زێرەڤانی بەبێ خاڵ بێنە دەرەوە سەرکەوتنی ئەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە گرنگی خۆی ھەیە، یانەی برایەتیش لەسەر یاریگای خۆی لە ھەولێری پایتەختی کوردستان میوانداری یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی دەکات، یانەی برایەتی چاویان لەوەیە بتوانن یەکەم سەرکەوتن لەم وەرزە تۆماربکەن چونکە ھیچ سەرکەوتنێکیان تۆمار نەکردووە، بۆیە دەیانەوێ ھاندەرانیان ئاشت بکەنەوە ھەرچەندە ئەرکیان زەحمەتە لەبەرامبەر نەورۆزی پێشەنگی یانەکان، یانەی نەورۆزیش بە ئامانجی قەرەبووکردنەوەی شکستی ھەفتەی ڕابردوو و پاڕاستنی پێشەنگی یانەکان ڕووبەرووی برایەتی دەبێتەوە سەرکەوتن لەم یارییەش بۆ ھەردوو تیپ گرنگی خۆی ھەیە، لە شاری کەرکووکیش یانەی پێشمەرگەی ھەولێر دەبێتە میوانی گازی باکوور بۆ ئەم یارییەش فەتحی قەرەنی پلانی تۆکمەی داناوە بۆ ئەوەی بە سێ خاڵ بگەرێتەوە شاری ھەولێر و گازی باکووریش بە پلانەکانی عەبدوللا مەحموودی ڕاھێنەر ڕووبەرووی پێشمەرگەکانی ھەولێر دەبێتەوە سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٢ی دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
ئەمەش خشتەی یارییەکانی رۆژی ھەینییە لە گرووپی دووەم
شێروانە-کەرکووک
ئارارات-ھەندرێن
زاخۆ-سیروانی نوێ
Top