بەهۆی پێكانەوە بارسا نزیكە لە دەستدانی ئەستێرەیەكی بۆ كلاسیكۆ
یانەی بەرشەلۆنە ئەم ڕاهێنانەکانی بۆ یاری شەوی پێنچشەممەی جامی شای ئیسپانیا بڵاوکردۆتەوەو چەند یاریزانێکیش لە ڕاهێنانەکاندا بەشدار نەبوون.
جۆردى ئەلبا لە یاریى رابردوو بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد لە کۆتایى تایمى یەکەمدا لە ئەژنۆیدا هەستى بە ئازار کردووە بەڵام گۆرانکارى پێنەکراوە، هەربۆیە لە ئێستادا بۆ ماوەیەک دوردەکەوێتەوە، بەوەش تا ئێستا دیار نیە ئەو یاریزانە بەشدارى یاریى کلاسیکۆی ڕۆژی شەممە دەکات یاخود نا.
رۆژى شەمەی داهاتوو لە یاریى کلاسیکۆى ئیسپانیادا، یانەى بەرشەلۆنە میواندارى ریاڵ مەدرید دەکات.

hamataqana
