گواردیۆلا هەوڵی دەستخستنی بەرگریكارێك دەدات

گواردیۆلا هەوڵی دەستخستنی بەرگریكارێك دەدات
پیپ گواردیۆلاى راهێنەرى یانەى مانچستەر سیتى دەیەوێت بەرگریکارێکی نوێ بهێنێتە ڕیزەکانییەوەو داوا لەئیدارەى یانەکەى دەکات لەکاتى گواستنەوەى زستانەدا گرێبەست لەگەڵ ڤان دیکى بەرگریکارى یانەى ساوسهامپتۆندا بدات.

پیپ گواردیۆلا پێویستی بە بەرگریکارێکی نوێ هەیە، بۆیە داواى لەئیدارەى مان سیتى کردوە پەلە بکەن لەئەنجامدانى گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارێکى بەتوانادا.

ئەگەر یانەى مانچستەر سیتى سەرکەوتوو نەبێت لەکڕینى ڤان دیکدا ئەوا پەنا بۆ مانگالاى بەرگریکارى پێشووى دەباتەوە کە ئێستا بەشێوەى خواستن یاریی بۆ یانەى ڤالەنسیاى ئیسپانى دەکات.

hamataqana
Top