سێ یانەی كوردستان بەشداری لە خولی لاوانی عێراق بۆ تۆپی بالە دەكەن

سێ یانەی كوردستان بەشداری لە خولی لاوانی عێراق بۆ تۆپی بالە دەكەن
وا بڕیاره‌ له‌ سەرەتای مانگی داهاتوو یارییەكانی قۆناغی یەكەمی خولی پلە نایابەكانی عێراق بۆ تۆپی بالە لەسەر ئاستی كوران بۆ لاوان ئەنجام بدرێت بەبەشداریكردنی 10 یانە بەسەر سێ كۆمەڵە دابەش كراون
ئەم خولە بەشێوەیەكی ئیجباری دەبێت یانەكانی خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی بالە بەشداری تیاییدا بكەن بۆ ئەوەی بتوانن چەند یاریزانێكی لاوان بۆ داهاتوو دروستبكەن و یارییەكان بەشێوەی خول بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت لە هەر كۆمەڵەیەك دوو یانە بۆ قۆناغی كۆتایی سەردەكەوێت و لە قۆناغی كۆتایی یارییەكان بەشێوەی خول بە یەك قۆناغ ئەنجام دەدرێت.
لەم خولە هەریەكە لە یانه‌كانی‌ ( پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌، ئه‌كاد، شه‌قلاَوه‌، شوڕته‌، سه‌ناعه‌، حه‌بانیه‌، به‌حری‌، گازی‌ باشوور، مەدینە،كوفه‌ ) بەشداری دەكەن و بەمشێوەیە بەسەر كۆمەڵەكان دابەشكراون.
كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م: (پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، ئه‌كاد، شه‌قلاَوه‌ ) یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌م له‌ شاری‌ هه‌ولێر و قۆناغی دووەم لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌م: (شوڕته‌، سه‌ناعه‌، حه‌بانیه‌ ) یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌م و قۆناغی دووەم له‌ شاری‌ به‌غداد ئەنجام دەدرێت.
كۆمه‌ڵه‌ی‌ سێیه‌م: (به‌حری‌، گازی باشوور، مەدینە، كوفه‌) یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌م له‌ شاری‌ به‌سره‌ و قۆناغی دووەم لە شاری كوفە ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top