خشتەی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێ
رۆژی پێنجشەممە هەردوو نوێنەری كوردستان هەولێر و زاخۆ دوو یاری زەحمەت ئەنجام دەدەن، كاتێك یانەی هەولێر لە یاریگەی شاری وەرزشی لە بەسرە رووبەرووی یانەی نەفتی باشوور دەبێتەوە، لەم یارییە یاریزانەكانی یانەی هەولێر بەتەواوی ئامادەن، جگە لە هەر سێ یاریزان (سعود فاریق، رێكار هاشم، محەمەد خالید) بەهۆی پێكان ناتوانن بەشداری بكەن.
پێش ئەم یارییە یانەی هەولێر لە پلەی نۆیەم دێت بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ و یانەی نەفتی باشوور لە پلەی هەشتەم دێت بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ.
لە یارییەكی تردا لە یاریگەی زاخۆی نێودەوڵەتی بە بێ ئامادەبوونی جەماوەر یانەی زاخۆ میوانداری یانەی شورتە دەكات.
یانەی زاخۆ فشارێكی گەورەی لەسەر هەیە تا ئێستا هیچ سەركەوتنێكی لەم خولە تۆماركردنەكردووە و لە پلەی 16یەم دێت بە كۆكردنەوەی 4 خاڵ، هەوڵ دەدات هەرچۆنێك بێت سێ خاڵی یارییەكە و یەكەم سەركەوتن بۆ خۆی مسۆگەر بكات، هەرچەندە بە بریاری لێژنەی سزاكان یانەی زاخۆ سێ یاری بە بێ ئامادەبوونی جەماوەر ئەنجام دەدات و هەروەها گۆڵپارێزی سەرەكی یانەكە دلۆڤان مەهدی بۆ سێ یاری راگیراوە.
یانەی شورتە لە باروودۆخێكی باش تێپەر دەبێت و ئێستا لە پلەی چوارەمی خولەكە دێت بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ و یارییەكی دواخراوی هەیە، هەوڵ دەدات لەم یارییە سەركەوتن تۆماربكات بۆ ئەوەی لە پلەكانی پێشەوەی خولەكە نزیك ببێتەوە و سوود لە ئامادەنەبوونی جەماوەر وەربگرێت.
خشتەی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە:
رۆژی چوارشەممە
سەماوە - تەڵەبە یاریگەی سەماوە كاتژمێر 2ی دوای نێوەرۆ
بەحری - كەرخ یاریگەی بەحری كاتژمێر 2ی دوای نێوەرۆ
نەفت میسان - نەفت یاریگەی نەفتی میسان كاتژمێر 2ی دوای نێوەرۆ راستەوخۆ لە كەناڵی ئەلعراقیە سپۆرت دەگوازرێتەوە
حوسێن - حدود یاریگەی حوسێن كاتژمێر 2ی دوای نێوەرۆ
رۆژی پێنجشەممە
زەورا - نەجەف یاریگەی شەعب كاتژمێر 4:15ی ئێوارە راستەوخۆ لە كەناڵی ئەلعراقیە سپۆرت دەگوازرێتەوە
كەربەلا - ئەمانە بەغداد یاریگەی كەربەلا كاتژمێر 7ی شەو راستەوخۆ لە كەناڵی ئەلعراقیە سپۆرت دەگوازرێتەوە
زاخۆ - شورتە یاریگەی زاخۆ كاتژمێر 2ی دوای نێوەرۆ راستەوخۆ لە كەناڵی ئەلعراقیە سپۆرت دەگوازرێتەوە
كارەبا - مینا یاریگەی كارەبا كاتژمێر 2ی دوای نێوەرۆ
نەفتی باشوور - هەولێر یاریگای شاری وەرزشی بەسرە كاتژمێر 2ی دوای نێوەرۆ
یاری هەردوو یانەی نەفتی ناوەراست و قوە جویە بۆ كاتێكی تر دواخرا.
