دوو یاریزان لە یانەی زاخۆ دوورخرایەوە
عەبدولوەهاب بارزانی سەرۆكی یانەی زاخۆ لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەری فەرمی یانەكەی گوتی: بریارمان دا بە رێژەی (20%) لە گرێبەست و مووچەی یاریزانانی تیپی تۆپی پێ بەشداربوو لە خولی نایابی عێراق ببرین بەهۆی ئەنجامەخراپەكانی ئەم تیپە و هەروەها بەرێوەبەری تیپەكە لە ئەركەكەی دوور خراوە.
سەبارەت بە تیپی تۆپی پێی یانەكە بەشداربوو لە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان عەبدولوەهاب بارزانی گوتی: بریاردرا هەردوو یاریزان (بەرۆژ جادر و چیا نازی) لە یانەكە دووربخرێنەوە بەهۆی ساردبوون لە یاریكردن لەگەڵ یانەكە و رۆڵی باڵایان لە شكستەكانی تیپەكە هەبووە.
لە كۆتایی قسەكانیدا عەبدولوەهاب بارزانی گوتی: لە قۆناغی گواستنەوەی یاریزانان لە هەردوو خولەكە هەوڵ دەدین گۆرانكارییەكی گەورە لە هەردوو تیپ بكەین، بە مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێكی ئاست بەرز بۆ ئەوەی یانەكە لە هەردوو خول بگرێتەوە ئاستی راستەقینەی خۆی.
جێگەی باسە یانەی زاخۆ لە خولی نایابی عێراق و خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان هیچ سەركەوتنێكی تۆمارنەكردووە لە هەردوو خولدا لە پلەكانی كۆتایی دێت.
رێبین رەمزی
