یانەیەکی فەرەنسی ھەوڵی ھێنانی لیۆ دەدات

یانەیەکی فەرەنسی ھەوڵی ھێنانی لیۆ دەدات
یانەیەکی فەرەنسی ھەوڵی ھێنانی لیۆ دەدات
دوای نوێ نەکردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل میسی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنای ھەرێمی کەتالۆنیا چەندین یانە لە ھەوڵی ئەوەدان ئەم ھەلە بقۆزنەوە و گرێبەست لەگەڵ لیۆ واژوو بکان لەبەرامبەر پارەیەکی خەیالی ، بەڵام ئاژانسی کوبیەی دەنگوباس ئەوەی ئاشکرا کردووە لە سەر زاری کەناڵە راگەیاندنەکانی ھەردوو لایەنی فەرەنسا و کەتالۆنیا کەوا دانوسانێک ھەیە لە نێوان میسی و ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بچێتە ریزی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە ئایندەیەکی نزیکدا ، ئاژانسی دەنگو باسی کوبیەش ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە تاکو ئێستا ھیچ دانوسانێکی نھێنی نەکراوە لە نێوان لیۆ و ئیدارەی یانە فەرەنسیەکە تەنیا قسەیە و لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا لیۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێ دەکاتەوە ، لەلایەن خۆشیەوە میسی ھیچ شتێکی بەفەرمی لەسەر ئایندەی خۆی نە لەگەڵ بارسا نە لەگەڵ ھیچ یانەیەک ئاشکرا نەکردووە زۆربەی چاودێرانیش پێیان وایە لیۆ گرێیەستی لەگەڵ یانەکەی ھەرێمی کاتالۆنیا نوێ دەکاتەوە.
کارزان کانەبی

Top