مامادۆ دوو یانەی بەخۆی سەرقاڵ کردووە
دوای ئەوەی ئەم وەرزە مامادۆ ساخۆ یاریزانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و ھەڵبژاردەی فەرەنسا توانیویەت ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات لە خولی یانەکانی ئینگلتەرا لەگەڵ یانەی درێس سوورەکان ، بۆیە ھەردوو یانەی ئەنتەر میلانی ئیتالی و ئەی سی میلان لە ھەوڵی ئەوەدان ئەم یاریزانە بگوازنەوە ریزی یانەکانیان ، میدیاکانی ووڵاتی ئیتالیا ئئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا لەسەر مامادۆی فەرەنسی ھەردوو یانە بەھێزەکەی ئیتالیا لە ھەوڵی کێبرکێدان بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی ئەم یاریزانە بەرگرییە ، ھەردوو یانەش کاری باشیان کردووە لە رێگای ئیدارەی تیپەکانیان بۆ ئەوەی بە زووترین کات گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە رەش پێستە واژوو بکەن، بەڵام ھەریەک لە یاریزانی ناوبراو و بەرپرسانی لیڤەرپوول و کلۆپی ڕاھێنەر ھیچ قسەیەکی لەسەر رۆیشتنی ئەم یاریزانە نەکردووە بۆ خولی ئیتالی.
کارزان کانەبی
