سیڤیلیا چاوی خستۆتە سەر یاریزانانی بەرازیلی
یانەی سیڤیلیای ئیسپانی نیازی ئەوەی ھەیە لەم زستانە خۆی بە ھێنانی چەندین یاریزان گەرم بکاتەوە بۆ ئەوەی لە خولی ئیسپانی کێبرکێ لەگەڵ ھەریەک لە یانەکانی ریال مەدرید و بەرسێلۆنا و ئەتلەنتیکۆ مەدرید بکات لەسەر بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە، بۆیە بەرپرسانی ئەم یانە ئیسپانیە دەیانەوێ لەم زستانە ھەوڵی بەدەستھێنانی تواناکانی لویز ئەدریانۆی ھێرشبەری یانەی میلانی ئیتالی و ھەڵبژاردەی بەرازیل بدەن بە ھاتنی بۆ خولی یانەکانی ئیسپانی ، رۆژنامەکانی ووڵاتی ئیتالیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانە ئەندەلوسیەکە دەیەوێت ھەموو کار ئاسانیەک بکات بۆ گواستنەوەی ئەدریانۆ بۆ خولی ئیسپانیا لیگ ، بەڵام تاکو ئێستا یانەی میلانی ئیتالی ھیچ شتێکی ئاشکرا نەکردووە لەسەر چوونی ئەم یاریزانە بۆ خولی ئیسپانیا.
کارزان کانەبی
